جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە مێردین بەکرێگیراوێکی دەولەتی تورکیان کردە ئامانج
جەنگاوەرانی هەبەدەهەی سینان دەرسیمی کوردستان، ڕایانگەیاند لە ناوچەی ئارتووکلووی مێردین بەکرێگیراوێکی دەولەتی تورک کە کاری سیخووڕی دەکرد کردە ئامانج.
جەنگاوەرانی هەبەدەهەی سینان دەرسیمی کوردستان، ڕایانگەیاند لە ناوچەی ئارتووکلووی مێردین بەکرێگیراوێکی دەولەتی تورک کە کاری سیخووڕی دەکرد کردە ئامانج.
لە ڕاگەیەنراوەکەی جەنگاوەرانی هەبەدەهەدا هاتووە: " لە چوارچێوەی هەڵمەتی تۆڵەسەندنەوەی شۆڕشگێڕی سینان دەرسیمدا، ڕۆژی ٢٨ی نیسان کاتژمێر ٠٣:٠٠ شەو لە گەڕەکی کۆتەکی ناوچەی ئارتووکلووی مێردین بەکرێگیراوێکی دەوڵەتی تورک بەناوی ئۆ- ئا کە سیخووڕ بەسەر گەریلاوە دەکرد کرایە ئامانج.
لەو چالاکییە دا دژی ئۆتۆمبیلەکەی چالاکی تەقینەوە ئەنجامدرا و بەتەواوی تێکشکا."
ک-ش