خەلیفە تازەکەی داعش و قاڕداشەکەی ئەردۆغان کوژرا
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەبو ئیبراهیم ئەلهاشمی قوڕەیشی خەلیفەی داعش کە وەک قاڕداش دەناسرێت لە نزیک سنوری تورکیا لە ئۆپەڕاسیۆنێکدا کوژراوە.
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەبو ئیبراهیم ئەلهاشمی قوڕەیشی خەلیفەی داعش کە وەک قاڕداش دەناسرێت لە نزیک سنوری تورکیا لە ئۆپەڕاسیۆنێکدا کوژراوە.
جۆ بایدن سەرۆکی ویلایە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، لە ناوچەی ئاتمەی هەرێمی ئیدلبی سوریا، هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا لە ئۆپەڕاسیۆنێکدا خەلیفەکەی داعشیان کوشتووە.
مەرسەدی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە ئۆپەڕاسیۆنەکەدا ١٣ کەس کوژراون. بایدنیش دەلێت، هیچ زیانێک بەر هێزەکانی ئەمریکا نەگەیشتووە.
ئەلقوڕەیشی کە بە قاڕداشیش دەناسرا، جێگەی ئەبوبەکرد ئەلبەغدادی گرتەوە کە لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا لە هەرێمێکی ژێر داگیرکاری دەوڵەتی تورکدا کوژرابوو.
داعش دوای کوشتنی بەغدادی بە فەرمی ئەبو ئیبراهیم ئەلهاشمی ئەلقوڕەیشی کردە خەلیفە.
ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانەوە رایگەیاندبوو کە ئەلقوڕەیشی لە ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی تورکدایە. ماوەیەکی زۆر لە تورکیا دەژیا. ئاژانسەکەمان لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٠دا هەواڵێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاندبوو، خەلیفە تازەکەی داعش لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٧دا لە ئیدلب چووەتە تورکیا. بەپێی هەمان سەرچاوە قەڕەیشی ئەو کاتە ساڵێک لە تورکیا نەچووەتە دەرەوە. لە ئەنقەرە و دیلۆک لە بارەگا شاراوەکانی داعشدا ژیاوە و زیاتریش لە دیلۆک ڤووە.
دوای ئەوەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ١ی شوباتدا هێرشی کردە سەر شەنگال، مەخمور و رۆژئاوا، ئەمریکا ئەو ئۆپەڕاسیۆنەی ئەنجامدا. نازانرێت لە کوشتنی خەلیفەکەی داعشدا مامەڵە لەگەڵ دەوڵەتی تورک کراوە یان نا؟
ف.ق