کەجەدەکە – ئەورۆپا وتی، " ٦ی شوبات چالاکیەکی جیهانیە کە بە دروشمی 'ئازادی بۆ ئۆجالان، ئێمە چاوەڕێی ئازادکردنی ئەو دەکەین' لەدژی پیلانگێڕی و گۆشەگیری ئیمڕالی ئەنجام دەدرێت."
لە راگەیەنراوەکەدا هاتوو، " ١٥٠ ئینتەرناسیۆنالیست، پەیامنێر، هونەرمەند، ئانارشیست و کەسایەتی لە هەموو جیهان سەفەربەر دەبن، وەک باڵێکی ڕێپێوانەکە کە لە فرانکفورت دەست پێدەکات، لە ١٢ی شوبات لە ستراسبۆرگی فەڕەنسا دەست بە ڕێپێوانی درێژمەودا دەکەن."
باڵێ دووەم کە لە گەنجان پێک دێت، ٦ی شوبات لە شاری باسیلی سویسرا تاوەکو ستراسبۆرگی فەڕەنسا ڕێپێوان ئەنجام دەدەن و ١٢ی شوبات ئەوان و باڵی ئینتەرناسیۆنالیست دەگەنە یەکدی."
لە ساڵی ٢٣ی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیدا، هەنگاوی ئازادی بۆ ئۆجالان پیلانگێڕیەکە هەڵدەوەشێنێت و وڵامی پێویست بە هێزە پیلانگێڕەکان دەدات. هەنگاوەکەمان سەفەربەری ئەوەیە کە ئازادی ڕێبەر ئاپۆی کردووەتە ئامانج و پیلانگێڕیەکە پۆچەڵ دەکاتەوە."
لە بەردەوامی راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکراوە کە سەفەربەربوون لە ڕێپێوانەکەدا کە ٣ رۆژ بەردەوام دەبێت بۆ پووچەڵکردنەوەی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی سەر ڕێبەر ئۆجالان خاوەن ڕۆڵێکی گرنگ دەبێت و بانگەوازی لە کوردستانیان، دیموکراتەکان، شۆڕشگێر، فیمینیست، ژینگەپارێز، لایەنگرانی ئازادی و دیموکراسی کرد کە بە رۆحی سەفەربەری بەشداری ڕێپێوانەکەدا بکەن.
هەروەها ئەوەخراوەتەڕوو کە بۆ بەشداریکردن لە ڕێپێوان و میتینگەکان کە لە ١٢ی شوبات دەگاتە ستراسبۆرگ لەئێستاوە سەفەربەر ببن.
ناونیشانی ڕێپێوانی ١٢ی شوبات: 9 Pl. de la Gare 67000 Strasboûrg.''
ف.ق