کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستان لە ئەورۆپا (کەجەدەکە – ئەورۆپا) راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بە گرنگی بەردەوامی چالاکیەکان لەدژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کرد.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بە هێڕشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر مەخمور، شەنگال و رۆژئاوای کوردستان کرا و باسی ئەوەکرا، " پێویستە رای گشتی جیهان و گەلەکەمان بزانن، فاشیزمی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەموو روویەکەوە لە بەرانبەر تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد تێکشکاوە. لە رووی سەرازی، دیپلۆماسی و ئابۆریەوە لە هەموو روویەکەوە لە سەردەمی لاوازی خۆیدا دەژی. لە رێگەی ئەم هێرشە دەیەوێت تووڕەیی و قەیرانە قۆڵەکەی بشارێتەوە. ئەمە راستیە و لەبەرچاوە. دەوڵەتی تورک کە پێوانە و پەیمانە نێودەوڵەتیەکانی پێشێل کردووە، هێز لە بێدەنگی لایەن و دەوڵەتە هەرێمی و نێودەوڵەتیەکان وەردەگرێت."
لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەشکراوە کە هەم بۆ شەرمەزارکردنی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هەم بۆ ئەوەی ڕای گشتی نێودەوڵەتی بخەنە جووڵەوە، گەلی کوردستان لە ئەورۆپا لەگەڵ دۆستەکانیان دوو رۆژە لە هەموو وڵاتان چالاکی ئەنجام دەدەن و وتی، " بۆ تەشهیرکردنی ئەم تاوانانەی دژی مرۆڤایەتی کە لەلایەن دەوڵەتی دڕندەی تورکەوە ئەنجام دەدرێت، بانگەوازیمان بۆ وڵاتانی جیهان ئەوەیە کە ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن. پێویستە بەرخۆدان زیاتر بەهێز بکرێت و کۆتایی هەفتە ئەم بەرخۆدانە بگاتە بەرزترین ئاست. هیچ شوێنێک نابێت خۆی سست بکات و نەڵێت چالاکیمان کرد و دەوەستین. گەلی کوردستان و دۆستە ئینتەرناسیۆنالیستەکانی، هێزە شۆڕشگێرەکان و دیموکراتەکان، پێویستە بەرخۆدانی دوو رۆژی رابردوو وەک سەرەتا ببینن، چالاکیەکانیان گەورەتر و ئەنجامگیرتر بکەن و کۆتایی هەفتە چالاکیەکانیان بگاتە گەورەترین ئاست."
ف.ق