کەجەکە: جەژنی لە دایکبوونی مەسیح پیرۆز دەکات
کۆمیتەی گەل وباوەڕیەکانی کەجەکە جەژنی لەدایک بوونی مەسیح( نوێل)ی لە کۆمەڵگەی مەسیحی پیرۆزکرد.
کۆمیتەی گەل وباوەڕیەکانی کەجەکە جەژنی لەدایک بوونی مەسیح( نوێل)ی لە کۆمەڵگەی مەسیحی پیرۆزکرد.
کۆمیتەی باوەڕییەکانی کەجەکە بە بۆنەی جەژنی نوێل ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، " بە ناوی تەڤگەری ئازادی کوردستان کە لە ڕۆژی یەکەمی تێکۆشانیەوە برایەتی گەلان و باوەڕیەکانی کردووەتە بناغەی تێکۆشانی خۆی، جەژنی نوێل لە مەسیحیەکانی کوردستان و کۆمەڵگەی مەسیحی پیرۆزدەکەین. بە بۆنەی ئەم جەژنەوە هیوا دارین لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهان کۆتایی بە شەڕبێت، مرۆڤایەتی لە ئاشتی، ئارامی و تەندرووستیدا بە ڕەنگێکی ئازاد و دیموکراتیک بژین.
بۆنە دینیەکان بانگەوازی حەزکردن، ڕێزگرتن، ئاشتی و برایەتیە کە خاڵی هاوبەشی دینەکانە. نیشانەی چاوەڕوانی گەلانە بۆ ژیانێکی پڕبایەخ. بۆ پێکهاتنی ئەم هیوا و چاوەڕوانیە، وادەکات کە ئیمانداران زۆرترهەست بە بەرپرسیارەتی بکەن. هیوادارین جەژنی ئەمساڵ ئەوهەست، تێڕوانین، باوەڕی و بەهاکان گەورەتر بکات.
مرۆڤایەتی لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە ناو دۆخێکی شەڕ و ئاڵۆزیدا ژیانی کرد کە نەتەوەپەرەست، سەرکردە و حکومەتە فاشیستەکان دینیان بەکارهێنا، بوونە هۆکاری ئەم شەڕە. گرفتەکان کە بەتای کرۆناوە بە دوای خۆیدا هێنای ئاڵۆزییەکانی زۆرترکرد. جیهان ساڵی ٢٠٢٠ ی لەوەها دۆخێکی زەحمەتدا تێپەڕاند. ئێمە چاوەڕوانین کە جەژنی ئیمساڵ ببێتە دەسپێکی سالێكی خۆش و کۆتایی ئەم کێشە و ئاڵۆزیانە و سالێکی ئارام و تەندرووست دەربازبکەین.
باوەڕمان وایە کە ساڵی ٢٠٢١ دەبێتە سالێک کە تێکۆشانی دیموکراتیک دەسەلاتە فاشیستەکان هەڵدوەشێنێتەوە.
بە ناوی تەڤگەری ئازادی کوردستان، دلسۆزی ئێمە بۆ چاندی پیرۆزی گەلی ئێمە، وڵامی ئێمە بۆچاوەڕوانی وهیوای ئەوان، کوردستانی خۆسەر و ڕۆژهەڵاتی ناوینێکی دیموکراتیکە کە گەلان و باوەڕییەکان پێکەوە بژین. بەهۆی ئەوە تێکۆشانی هەرە گەورەی ئێمە لە دژی ئەو هێزانەیە کە جەوهەری دینەکان پیچەوانە دەکەن، باوەڕی گەلان بۆ بەرژەوەدنی خۆیان بەکاردێنن و بۆ دەسەلاتداری خۆیان راستیەکان چەواشە دەکەن. وەکو لە مێژووی دینە ئیبراهیمیەکاندا دەبینرێت، باوەڕمان وایە کە پارێزەرانی ماف و راستی لە دژی زوڵم سەر بکەون. هەربۆیە ئێمە بە باوەڕێکی بەرزەوە ساڵی نوێ دەستپێدەکەین.
ئێمە لە سەر ئەوباوەڕەداین کە ساڵی ٢٠٢١ ببێتە ساڵێک کە تێکۆشانی ئازادی ژنان گەورەتر بێت، بەها دیموکراتیکەکان لەم ساڵە پیرۆزەدا قەبووڵ بکرێت. بەرخۆدانی گەلان لەسەر هزری ژینگە پارێزی فراوانتر ببێت. بەو بیر و تێکۆشانەوە ئێمە جەژنی نوێل لە گەلی ئەرمەن، ئاشوور، سووریان، کەلدان و لە تەواوی کۆمەڵگەی مەسیحی پیرۆزدەکەین، بۆ هەرکەسیک سالێکی پڕلەحەزکردن، حورمەت و ئاشتی بەئاوات دەخوازین."
ک-ش