کۆنفڕانسی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان' لە کەیپ تاون لە دووەم رۆژیدایە

کۆنفڕانسی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، ئاشتی و سەقامگیری بۆ جیهان' کە لە ئەفریقای باشور بەڕێوەدەچێت لە دووەم رۆژیدایە.

کۆنفڕانسەکە کە تیایدا گفتوگۆ لەسەر رۆڵی ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە چارەسەری پرسی کورد و ئاشتی جیهانی دەکرێت، رۆژی سێ شەممە دەستیپێکرد.

کۆنفڕانسەکە لە شاری کەیپ تاون بە پێشەنگایەتی کۆڕبەندی مافەکانی مرۆڤی کورد و دەستپێشخەری لە سوریا ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ ساز دەکرێت. کۆنفڕانسەکە لە دووەم رۆژیدایە.

بەشی دووەمی کۆنفڕاسەکە بە پانێلی 'گەڕان بەدوای ئازادی ژن' دەستیپێکرد.

لەمڕۆدا بابەتەکانی 'نەتەوەی دیموکراتیک' ، 'پێویستی شۆڕش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان' دەکرێنە تەوەری پانێلەکان.

لە کۆتایی رۆژەکەدا ئەنجامنامە رادەگەیەندرێت.

لە رۆژی یەکەمی کۆنفڕانسەکەدا راگەیەندرا کە لە بەرامبەر هێزە هەژمووخوازە ئیسلامیەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، رزگاری گەلان و مسوڵمانان لە 'مۆدێلی نەتەوەی دیموکراتیکدایە.

پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی کۆنفڕانسەکەدا دامەزرێنەری گروپی چالاکی مافەکانی مرۆڤی کورد، دۆستی کوردان لە ئەفریقای باشور ئەسا موسا بە چالاکییەک یادی بکرێتەوە.

هـ . ب