کەنەکە پەیامی سەرەخۆشیی بۆ کۆچی دوایی سوهەیلا قازی محەمەد بڵاوکردەوە

دەستەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بە بۆنەی کۆچی دوایی سوهەیلا خانم کچی قازی محەمەد پەیامێکی سەرەخۆشیی بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکەی کەنەکە:

کۆچی دوایی سوهەیلەخانم قازی محەمەد

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی بەڕێز سوهەیەلە خانم، کچی پێشەوای نەمر قازی محەمەدمان پێگەیشت. سوهەیلە خانم سەرەڕای ئەوەی کە لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەرو خەبات کار بوو. بۆخۆشی ئەندامی پێشووی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بوو. بەڕێزیان لە تێکۆشانی نەتەوەییدا خاوەن هەڵویست و دەنگی خۆی بوو. تا دوا ساتەکانی ژیانیشی دڵی هەر بۆ ئازادی کوردستان و سەرفرازی گەلەکەی لێی ئەدا.

ئێمە لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان سەرەخۆشی لە خۆمان، لە بنەماڵەو دۆستانی سوهەیلە خانم و تەواوی گەلی کوردستان دەکەین. بەو بۆنە غەمانکەشەوە جارێکی تر  بەڵێن بۆ روحی سوهەیلە خانم و هەموو رێبوارانی رێگای ئازادیی کوردستان دووپات دەکەینەوە، کە هەمیشە رێبواری رێگاکەی ئەوان بین.

ژ.ت