کوردان لە ٧ وڵات لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک رژانە سەر شەقامەکان

کوردستانیان لە وڵاتانی یونان، دانیمارک، فینلاند، هۆڵەندا، بەریتانیا، بەلجیکا و قوربرس لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر مەخموور، شەنگال و دێرک رژانە سە شەقامەکان.

لە سەرتاسەری جیهان کاردانەوە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر مەخموور، شەنگال و دێرک تاوەکو دێت زیاتر دەبن. کوردستانیان لەگەڵ دۆستەکانیان لە شارەکانی ئەسینای پایتەختی یونان، کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک، هێلسنکیی پایتەختی فینلاند، شاری دێنهاگ (لاهای) هۆڵەندا، لەندەن پایتەختی بەریتانیا، بروکسلی پایتەختی بەلجیکا و شاری لیماسۆلی قوبرس رژانە سەر شەقامەکان و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان ئیدانە کرد.

کوردستانیا لە چالاکییەکانیاندا پەیامی بەردەوامیدان بە تێکۆشان و بەرخودانیان بڵاوکردەوە. لە چالاکییەکاندا وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، ئاڵاکانی پەکەکە و کەجەکە، یەپەگە و یەپەژە بەرزکرابوونەوە.

لە چالاکییەکاندا دروشمەکانی، "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "کوژەر ئەردۆغان"، "فاشیست ئەردۆغان" و شەهید نامرێ"، "بژی مەخمور"، "بژی شەنگال"، "بژی رۆژئاوا"، "دەوڵەتى تورک راوەستێنن" دەوترانەوە.

لە چالاکییەکاندا رایانگەیاند، هێرشەکان بۆ سەر کوردان و کۆمەڵکوژکردنی کوردان ناتۆی لە پشتە. دەیانەوێت  بەو هێرشانە دەستکەوتەکانی کورد لە ناو ببەن. ئێمە ئەوە دەبینین لەو هێرشانەدا کورد تەنهایە و کەس پشتیوانیی لێناکات، بۆیە رێگا بۆ کۆمەڵکوژکردنی کوردان خۆش دەکەن. هێزەکانی هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا چاوی داخستووە، بەڵام دەبێت نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمریکا لە دژی ئەو هێرشانە هەڵوێستیان هەبێت. هەر چۆن هێرشەکانمان بۆ سەر زیندانی سەناعەی حەسەکە شکستیان هێنا، هەموو هێرشەکانی تر شکست دەهێنن و ناتوانن تێکۆشانی ئازادیی کورد و فەلسەفەی رێبەرایەتی لە ناو ببەن.

****

ژ.ت