کوردان لە ئەسینا هاوکاری بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزە کۆدەکەنەوە

کوردستانیان لە ئەسینا بەمەبەستی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزە دەستیان بە هەڵمەتێک کرد.

کوردستانیانی نیشتەجێی ئەسینای پایتەختی یۆنان بە مەبەستی پشتیوانی لە لێقەوماوانی بومەلەرزە دەستیان بە هەڵمەتێک کرد. لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا کوردان لە زۆر شەقام و وێستگەی میترۆ کۆبوونەوە و بڵاوکراوەی ئاگادارکردنەوەیان دابەش کرد.

گەنجان لەبارەی کەمپینەکەوە راگەیەندراویان بڵاوکردەوە و وتیان، " لە ئەنجامی بومەلەرزەکەدا بە هەزاران مرۆڤ ژیانیان لەدەستداوە و بە هەزاران مرۆڤیش لە ژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەکاندان. ئێمە وەک کوردستانیانی دانیشتووی ئەسینا سەرەخۆشی لەو بنەماڵانە دەکەین کە کەسوکاریان لە بومەلەرزەکەدا لەدەستداوە و هیوای چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازین. نەک بومەلەرزە، بەڵکوو دەسەڵات مرۆڤەکان دەکوژێت. ئێمە داوا لە هەموو کەس دەکەین پشتیوانی دەرببڕن. وەرن پێکەوە هاوکارییەکانمان لە رێگەی مانگی سوری کوردستانەوە رەوانە بکەین".

هـ . ب