لە ٥ شاردا ئۆپراسیۆن کرایە سەر بەرەی گەل
هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک لە ناوەندی ئیستەنبول و ٥ شاردا ئۆپراسیۆنیان کردە سەر بەرەی گەل (هاڵک جەبهەسی) و چەندین کەسیان دەستگیرکرد.
هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک لە ناوەندی ئیستەنبول و ٥ شاردا ئۆپراسیۆنیان کردە سەر بەرەی گەل (هاڵک جەبهەسی) و چەندین کەسیان دەستگیرکرد.
لە ناوەندی ئێستەنبول و ٤ شاردا لە دژی بەرەی گەل ئۆپراسیۆن ئەنجامدرا. لەو ئۆپراسیۆنەدا ئەندامانی گروپی یوروم و چەندین کەسی تر دەستگیرکران.
بەپێی زانیارییەکان بڕیاری دەستگیرکردنی ٢٧ کەس دەرکراوە و تاوەکو ئێستا ١٦ کەسیان دەستگیرکراون
نووسینگەى مافی گەل (هەهەبە - HHB) رایگەیاند، ئەندامانی گروپی یوروم بەهار کورت، سانیا یڵدز، سەڤدا قوربان، حەیدەر دۆغان، ئولاش ئینجی، ئۆزلەم کاراتاش و نوری جیهانیاندی دەستگیرکراون.
ژ.ت