لە بۆرلانگەی یادی شەهیدان کرایەوە

لە شاری بۆرلانگەی سوید یادی سینان دەرسیم (دالۆکای شانلی) و شەهیدانی مانگی ئایار کرایەوە.

لە شاری بۆرلانگەی سوید یادی سینان دەرسیم (دالۆکای شانلی) و شەهیدانی مانگی ئایار کرایەوە.

جەمشید سەرحەد لە مەراسیمەکەدا قسەی کرد و رایگەیاند، لەسایەی شەهیدان هەبوون و تێکۆشانی گەلی کورد پارێزراوە و وتی، "ئەوان میراسێکی زۆر بەنرخ و بەرپرسیاریەکی زۆر گەورەیان بۆ ئێمە بەجێ هێشتووە. پێویستە ئێمە خاوەنداریان لێبکەین و تێکۆشانی خۆمان گەشتر بکەین. ئەمڕۆ لە چیاکانی کوردستان شەڕێکی گەورە هەیە. گەریلاکانمان رۆڵەی شەهیدانمان دەکەنەوە. رۆحی شەهیدانمان ئێستا لەوێ لەدژی دوژمنان شەڕ دەکات. پێویستە ئێمەش بەو رۆحە بەردەوامی بە چالاکیەکانمان بدەین."

لە مەراسیمی یادکردنەوەکەدا سینەڤیزیۆنێک لەبارەی سینان دەرسیم نمایشکرا و مەراسیمەکە بە دروشمی 'شەهیدان نامردن، بژی سەرۆک ئاپۆ ' کۆتایی هات.

ف.ق