لە بەرلین چالاکیی "فاشیزم دەڕووخێنین، ئازادی بەدەست دەهێنین" بەڕێوەچوو

لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بە دروشمی "فاشیزم دەڕووخێنین، ئازادی بە دەست دەهێنین" چالاکییەک رێکخرا.

بزووتنەوەى شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان و بزووتنەوەى شۆڕشگێڕی یەکگرتووی ژنان بۆ سەرنجڕاکێشانە سەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ بەرامبەر بە زیندانیانی سیاسی لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا چالاکییەکیان بە کەژاوەی ئۆتۆمبێل رێکخست و دواتریش میتینگێکیان بەڕێوەبرد.

لە گردبوونەوەکەدا سەرنج خرایە سەر گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد. سڵاویش لە چالاکیی مانگرتنی بێسنووری زیندانیانی سیاسی لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و زیندانیانی سیاسی کرا.

لە چالاکییەکەدا یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکەیى مەرەش کرایەوە و جەختیان لەوە کردەوە، لەو کاتەوە تاوەکو ئەمڕۆ سیستمی فاشیستی لە تورکیا درێژە بە بوونی خۆی دەدات.

چالاکوانان تاجەگوڵینەیەکیان لە شوێنی رووداوەکەى ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ دانا، کە بەهۆی هێرشی فاشیستەکانەوە لەو شوێنەدا ١٢ کەس کۆمەڵکوژکران. هاوسەرۆکی فەد – کورد، پەرلەمانتاری پارێزگاکە هاکان تاش، هاوسەرۆکی ناڤ – بەرلین، ئاتیک و هاوسەرۆکانی ئاڤەک – کۆم بەشداری گردبوونەوەکە بوون.

کەژاوەی ئۆتۆمبێلەکان لە کۆتبورسەر دەستیپێکرد و لە باراندینبورگ و شوێنی گردبوونەوەکە کۆتایی پێهات.

ژ.ت