لە برێمن رێککەوتنەکەى پەدەکە و بەغدا لەسەر شەنگال ئیدانە کرا

لە شاری برێمنی ئەڵمانیا بە رێکخستنی چالاکییەک رێککەوتنی نێوان حکومەتی عێراق و پەدەکە بە هاوکاریی دەوڵەتی تورک لە دژی شەنگال، ئیدانە کرا.

کوردستانیان لە برێمن لە بەردەم وێستگەى ناوەندیی ترەنی شارەکە کۆبونەوە و رایانگەیاند، رێککەوتنی سەر شەنگال، کە لە نێوان حکومەتی ناوەندیی عێراق و پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) و بە هاوکاریی دەوڵەتی تورک ئەنجامدراوە، بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکەن.

کوردستانیان لە چالاکییەکەیاندا لە دژی داگیرکەری وتەیان پێشکەشکرد و راگەیاندراویان بەسەر هاووڵاتییانی سنووری چالاکییەکەیاندا دابەشکرد.

چالاکییەکە بە دروشمی "بژی بەرخودانی شەنگال" کۆتایی پێهات.

ژ.ت