لە بومەلەرزەکەدا ٢٥ رۆژنامەنووس گیانیان لەدەستداوە

کۆمەڵەی رۆژنامەنووسانی دیجلە فورات (دەفەگە) رایگەیاند، بەهۆی بومەلەرزەکەی مەرەشەوە ٢٥ رۆژنامەنووس گیانیان لەدەستداوە، هێرش لەبەرامبەر ١٤ رۆژنامەنووس ئەنجامدراو ە و٤ رۆژنامەنووس دەستگیرکراون.

دەفەگە راپۆرتی خۆی لەبارەی پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ بڵاکردەوە.

بەگوێرەی راپۆرتەکە، لە بومەلەرزەکەدا لە سەمسور، رۆژنامەنووسان، بوراک ئەلکوش، هیدایەت ئوزدەمیر، ئەسکەندەر کۆرکوت، کەمال ئونەر، محەمەد ئاکان، رۆحی ئاکان، یونس ئەمرە دۆغان، زوبەیر پەکتاش، ئیسماعیل حەقی کۆچاک، فاتیح باین، بارش جان تاباکچی. لە هاتای رۆژنامەنووسان ئایشە فیگەن، بوراک میللی، گۆکهان ئاکلان، عیزەت نازلی، نەشعەت ئالکان، ئەرهان یڵماز، محەمەد تەکین، حەسەن سەعید ئوکتای و بەرکای ئاکای، لە مەرەش رۆژنامەنووسان مستەفا یوزباشیئۆغلۆ، عەزیز چەولیک، فاتیح نالبانتباشی، لە ئەدەنە مەلتەم ئوزگان و لە دیلۆک فاتیمە ئەردۆغان گیانیان لەدەستداوە.

لە راپۆرتەکەدا باسی ئەوە دەکرێت کە ٢٥ رۆژنامەنووس بەهۆی کاری رزگاکردنی درەنگ ئەنجامدراوە گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها رایگەیاند، لەگەڵ راگەیاندنی دۆخی نائاسایی کاری رۆژنامەنووسی سەختر بووە.

لە بەردەوامی راپۆرتەکەدا هاتووە، " دادگای سزا قورسەکانی ئەنقەرە، ٣٤٠ ماڵپەڕی قەدەغە کردووە. رۆژنامەی خۆیبوونیش کە تاکە رۆژناەی کوردیە لە تورکیا و ئاژانسی نوژنها کە لەبارەیی ژنانەوە کار دەکات، چەند هەژماری تویتەر داخراون. بەڵام لەگەڵ هەموو ئاستەنگەکان رۆژنامەنووسان کاری خۆیان دەکەن."

بەگوێرەی راپۆرتەکە لە مانگی شوباتدا هێرش بەرامبەر ١٤ رۆژنامەنووس ئەنجامدراوە و ٤ رۆژنامەنووس دەستگیرکراون، بە شێوەیەکی ناشرین لەگەڵ ٥ رۆژنامەنووس جووڵاونەتەوە، رێگری لە ١٩ رۆژنامەنووسکراوە و لێپرسینەوە لە ٦ رۆژنامەنووس کراوە.

ف.ق