لە درێسدێن پەرلەمانتاران لە دژی قەدەغەی سەر پەکەکە واژۆیان کرد

پەرلەمانتاران لە درێسدێن بەشداریان لە کەمپینی کۆکردنەوەی واژۆ لە دژی قەدەغەی سەر پەکەکە لە ئەڵمانیا کرد.

لە ئەنجومەنی ویلایەتی درێسدێنی ئەڵمانیا، هاوسەرۆۆکی فەد- کورد کەرەم گۆک، هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتی کورد لە درێسدێن ئۆزلەم دۆغان، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی ئوتا فاتمە هان، بۆ ئەوەی دژی قەدەغەی سەر پەکەکە لە ئەڵمانیا واژۆ کۆبکەنەوە، لەگەڵ پارتە سیاسییەکان کۆبوونەوە.

ئەو پەرلەمانتارانەی ویلایەتەکە کە دیداریان لەگەڵ ئەنجامدرا، پشتگیریان بۆ داواکاری هەڵگرتنی قەدەغەی سەر پەکەکە لە ئەڵمانیا دەربڕی.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو شاندە کوردەی دیدارەکەی ئەنجامداوە، پەرلەمانتاران میرکۆ شوڵتز، ماریکا تاندلەر و نیکۆ برونلێر باسیان لەوە کردوە، کە ئەوان دەبنە بەڕێوەبەرانی داواکارینامەکە و ئەوان واژۆ لە پەرلەمانتارانی دیکەی پەرلەمان وەردەگرن.

هـ . ب