لە دێرسیم ٤ کەس زیندانی کران

چوار کەس کە سەر لە بەیانی لە دێرسیم دەستبەسەرکران زیندانی کران. سەرۆکی نوسینگەی یاسایی دێرسیم کودات ئاماژەی بەوەکرد سکاڵا لەو بەرپرسانە دەکرێت لەکاتی دەستبەسەرکردن ئەشکەنجەیان ئەنجامداوە و چاوپۆشیان کردووە.

لە دێرسیم بەرەبەیانی لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵان چوارکەس دەستبەسەرکران و زیندانی کران.
هاوڵاتیان بە ناوی شیار ئاتەش، ئاینور جان، وەلی ئایکۆڵ و ئەندامی سەندیکای کارمەندانی تەندرووستی و خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتی دێرسیم ئەنەس بۆران بە بیانووی بەشداریکردن لە چالاکی شەرمەزارکردنی ئیرادە دەستبەسەرکران، ڕەوانەی دادگای دێرسیم کران.
چوار دەستبەسەرکراوەکە لە دوای وەرگرتنی ئیفادەیان لە داواکاری گشتی، بە تۆمەتی "وەستانەوە لە بەرانبەر پۆلیس" و "زیانیان گەیاندوە بە موڵکی گشتی" و "لە دژی مادەی یاسایی ژمارە ٢٩١١ سەبارەت بە ڕێپێوان و خۆپیشاندان وەستاونەتەوە"  نێردران بۆ دادگای سزای سوڵح. هەر چوار کەسەکە لە دوای ئیفادەکانیان بە هەمان تۆمەت زیندانی کران.
بەهۆی ئەشکەنجەدانەوە سکاڵا دەکەن
زانرا کە ئەنەس زیندانیکرا، لە چالاکییەکانی شەرمەزارکردن بە گولەی پلاستیکی پۆلیس تورک چاو و ملی بریندار بووە و لە نەخۆشخانەی چارەسەرکراوە.
سەرۆکی نووسینگەی یاسایی دێرسیم دۆغان کودات، کە پارێزەری زیندانی کراوانە، گوتی: "پۆلیس لە بەرانبەر ئەو کەسانەی کە خۆپیشاندانی ئاشتییانەی ئەنجامداوە هێزی زۆری بەکارهێناوە و دەستبەسەری کردون. مافی سەرەتایی هاوڵاتیان لێرە پێشێل دەکرێت. سکاڵا لەو بەرپرسانە دەکەین کە لە کاتی دەستبەسەرکردن ئەشکەنجەیان ئەنجامداوە و چاوپۆشیان کردووە".