لە 'دۆزی ئەکادیمی کەجەکەدا' داوای ٢٥٥ ساڵ سزای زیندانی دەکرێت
لە ' دۆزی ئەکادیمی کەجەکەدا' لە لە ٢٢مین دادگای سزا قورسەکانی ئەستەنبوڵ دەستی پێکرد، داواکاری گشتی داوای کرد ١٧ کەس بە ٢٥٥ ساڵ سزای زیندانی بدرێن.
لە ' دۆزی ئەکادیمی کەجەکەدا' لە لە ٢٢مین دادگای سزا قورسەکانی ئەستەنبوڵ دەستی پێکرد، داواکاری گشتی داوای کرد ١٧ کەس بە ٢٥٥ ساڵ سزای زیندانی بدرێن.
لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری کۆماری ئەستەنبوڵدا، لە ٢٨ی تەموزی ٢٠١٧دا ئۆپراسیۆن لەدژی زۆر کەس ئەنجامدرا. لە ئۆپراسیۆنەکەدا ژمارەیەک ئەندام و بەڕێوەبەری پارتی دیموکراتی هەرێمەکان (دەبەپە) و پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، حەیدەی ئەرگول ئیدیتۆری گۆڤاری مۆدێرنیتەی دیموکراتی، رۆژنامەنووس ئەحمەد بیرسین و شەیدا کانتارجی کارمەندی گۆڤاری ژنۆلۆژی و بە گشتی ٢١ کەس دەستگیرکران. دواتر ئەرگول، بیرسین و کانتارجی بە بیانوی ' ئەندامێتی پەکەکە' رەوانەی زیندانکران. کاروخەباتی پەروەردەیی ئەکادیمی سیاسەتی دەبەپە لە ساڵی ٢٠١٦دا لە باغجیلار وەک بیانوو پیشاندرا.
دادگا، پرسەکانی وەک سەردەمی کۆمەڵانی بێدەوڵەت، راوکردن، ژیانی بێجێ و زێد، سەردەمی نیئۆلۆتیک، شامانیزم و زەردەشتی وەک ' بیردۆزی رێکخستن' لەقەڵەمداوە. هەروەها وشەی 'گەریلا' بۆ ئەندامانی هەپەگە وەک تاوان لەقەڵەمدا. چەندین بیانوی دیکە لە دۆسیەکەدا جێی خۆیان گرت.
داواکاری کۆماری لە دانیشتنەکەدا داوای کرد ١٧ کەس بە ٢٥٥ ساڵ سزای زیندانی بدرێن و دانیشتنەکە بۆ ٢٣ی شوبات دواخرا.
ف.ق