لە فرانکفۆڕت ٥٠یەمین نەورۆزی رێبەرایەتی دەستیپێکرد
نەورۆزی لوتکە لە ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی کۆن-مەد لە فڕانکفۆرت دەستیپێکرد.
نەورۆزی لوتکە لە ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی کۆن-مەد لە فڕانکفۆرت دەستیپێکرد.
نەورۆزی لوتکەی ٢٠٢٣ لە ئاڵمانیا لەلایەن کۆن-مەدەوە بە دروشمی 'بە گیانی بەرخودانی ٥٠یەمین نەورۆز دەبێتە نەورۆزی رێبەرایەتی' کە دیاری ئەو کەسانە دەکرێت کە لە بومەلەرزەکەی ئەم دواییەدا گیانیان لەدەستدا، لە شاری فرانکفۆڕت ریبستۆکپارت دەستی پێکرد. کوردستانیان و دۆستانیان لە ئەیالەت و شارە جیاجیاکانی ئەڵمانیاوە بە وتنەوەی دروشم روویان کردە گۆڕەپانی نەورۆز.
کوردستانیان بە جلوبەرگی نەتەوەییەوە گۆڕەپانی نەورۆزیان پڕکردەوە، پۆستەری گەورەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی یەپەگە، کەجەکە و پەکەکە هەڵدران و دروشمەکانی "بژی بەرخودانی کۆبانێ"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێت" وترانەوە.
گۆڕەپانی نەورۆز بە رەنگەکانی سەوز-سور و زەرد و پلاکاردەکان کە لە سەریان نوسرابوو " نەورۆزی رەنگەکان پیرۆز بێت"، "ژن، ژیان، ئازادی"، "باشور، باکور، رۆژئاوا، رۆژهەڵات؛ کوردستان یەک وەڵات"، "بە گیانی داستانی گارە نەورۆز پیرۆز بێت"، "نەک بومەلەرزە دەوڵەت کۆمەڵکوژی کرد" رازابووەوە.
تادێت جەماوەرەکە زیاتر دەبێت، چالاکییەکانی نەورۆز بە هەڵپەڕکێی گەرم و بەجۆشەوە بەردەوامە.
بەرنامەی نەورۆز بەم جۆرەی:
پەیامەکانی کەجەکە و کەژەکە دەخوێندرێنەوە
ئەم کەسانە وتاریان دەبێت و دێنە سەر شانۆ:
هاوسەرۆکانی کۆن-مەد زوبەیدە زوموڕد و ئەنگین سەڤەر
خالید رۆژئاوا
هاوسەرۆکی فەدا دەمیر چەلیک
مایک ژۆزێف ئێس پی دی
سەرحەد مەد ماردێف
هاوسەرۆکی کەنەکە زەینەب موراد
دیبوراه دورین
کەڤانا زەڕین
پەیام
هەڵپەڕکێ
کاوە ماسوری
پەیام
دیار ماڤرۆڤی
هاوکاری
گروپی سۆران
فلیپ جاکس دی گی بی
لالە گۆچگون
وتاری بەلوچ و تامیلەکان
ژانین ویسلەر
حسێن سەفامەنش
حەسەن شەریف
هـ . ب