لە هێرشەکەی هامبورگدا حەوت کەس کوژران

لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا لە بەرامبەر ناوەندێکی ئایینی هێرشی چەکداری ئەنجامدرا و حەوت کەس کوژران.

بەگوێرەی میدیای ئەڵمانیا، یەکێک لە هێرشبەرەکان لە شوێنی رووداوەکە کوژراوە و پۆلیسیشی پشتڕاستی کردەوە.

رۆژنامەی بیلد رایگەیاند کە حەوت کەس کوژراون و هەشت کەسیش بریندار بوون.

هێزێکی زۆری ئەمنی لە شوێنی رووداوەکە بڵاوەیان پێکراوە. ئۆفیسی فیدڕالی پاراستنی مەدەنی بانگەوازی لەگەل کرد کە لە شوێنی رووداوەکە دوور بکەنەوە.

دوای ئەوەی دەنگی چەکەکان بیستراوە، کاتژمێر ٢١:١٥ خولەک پۆلیسی ئاگادار کراوەتەوە.

وتەبێژی پۆلیس بە ئێن تی تی راگەیاند، بە پەلە چوونەتە نێو باڵەخانەکە و زۆر کەسی کوژرا و برینداریان بینیوە.

ف.ق