لە کرەسنۆدەر پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات شەرمەزارکرا

گەنجانی کورد لە کرەسنۆدەری رووسیا پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوباتی شەرمەزار کرد.

گەنجانی کورد لە کرەسنۆدەری رووسیا لە گوندی پلاتنیرۆڤسکایا کۆبوونەوە و پیلانگێڕی ١٥ی شوباتیان لەدژی عەبدوللا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد شەرمەزار کرد.

لەسەر ناوی تەڤگەری گەنجان تاتیلێ ئیبراهیم و رۆستەمێ جەمشید قسەیان کرد و رایانگەیاند کە ئامانجی پیلانگێڕیەکە ئەوە بوو کە گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی بێ ڕێبەرتی بهێلن و ڕێبەرتی ئەوەی زوو بینی و پووچەڵی کردەوە.

گەنجان وتیان، " ئێمە لە دەوری ڕێبەرمان دەبینە بازنەیەک لە ئاگر. تاوەکو ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت، هیچ کوردێک ئازاد نابێت."

لە چالاکیەکەدا گۆشەگیری شەرمەزارکرا و پەیامی ' پێویستە هەموو گەنجانی کورد لە هەموو شوێنێک خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ بکەن و تێکۆشان گەش بکەن' بڵاوکرایەوە.

ف.ق