لە کەیپ تاون کۆنفڕانسی 'ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان' دەستیپێکرد

لە ئەفریقای باشور کە وڵاتی ماندێلایە کۆنفڕانسی 'ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان، ئاشتی و سەقامگیری بۆ جیهان' دەستی بەکارەکانی کرد.

لە شاری کەیپ تاونی ئەفریکای باشور بە پێشەنگایەتی کۆڕبەندی مافەکانی مرۆڤی کورد و دەستپێشخەری ئازادی بۆ رێبەر ئۆجالان لە سوریا کۆنفڕانسی 'ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان، ئاشتی و سەقامگیری لە جیهان؛ دەستی بە کارەکانی کرد. ئەو کۆنفڕانسە دوو رۆژ دەخایەنێت. لە باکوری کوردستان، باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و ئەفریقای باشورەوە ژمارەیەکی زۆر نوێنەر بەشدارن.

وتەبێژی کۆنگرەی نەتەوەیی ئەفریقای باشور کامێرۆن دوگمۆر، نوێنەری پارتی کۆمۆنیستی ئەفریقای باشوری سۆلی ئێمبێلا، وتەبێژی کۆنگرەی سەندیکاکانی کرێکارانی ئەفریقای باشور مەیلۆن دی بروین، وتەبێژی دەستپێشخەری ئازادی بۆ رێبەر ئۆجالان لە سوریا فەرزەندە مونزور و هاوسەرۆکی کۆڕبەندی مافەکانی مرۆڤی کورد لە ئەفریقای باشور واری سەرەتایان پێسکەش کرد.

پێشوازییەکی گەرم لە کۆنفڕانسەکە دەکرێت. لە کۆنفڕانسەکەدا کاریگەری ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ لەسەر چارەسەری دۆزی کورد و رۆڵی لە ئاشتی جیهان گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.

هـ . ب