لە مارسیلیا ڕێپێوانێک دژی گۆشەگیری رێکخرا
گەنجانی کورد لە مارسیلیا ڕێپێوانێکیان ڕێکخست بۆ ئەوەی سەرنجەکان ڕابکێشنە سەر گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
گەنجانی کورد لە مارسیلیا ڕێپێوانێکیان ڕێکخست بۆ ئەوەی سەرنجەکان ڕابکێشنە سەر گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
گەنجانی کورد بە پێشەنگایەتیی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە شاری مارسیلیای فەرەنسا ڕێپێوانێکیان لە دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێکخست.
گەنجان ئێوارەی دوێنێ لە ناوەندی بێلی دێ مای لە مارسیلیا دەستیان بە ڕێپێوانیان کرد و بە وتنەوەی دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێت" داوای ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.
گەنجان لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، هیچ زانیارییەک لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نییە و شەڕیش بە توندی لە کوردستان بەردەوامە و ڕاشیانگەیاند، کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەنگی لێ دەرنایەت، بەڵام هێزی کورد بەشی هەموو شتێک دەکات.
ئەو گەنجانە ڕایانگەیاند، بە ڕودانی بومەلەرزەکە، نزیکبوونەوەی خراپ و جیاکارانەی دەوڵەتی تورک لە گەل بەڕوونی بینراو و ئەوەشیان ڕاگەیاند: "ئێمە گەلەکەمان بە تەنها بۆ ویژدانی فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە ناهێڵین. ئێمە دەستی یەک دەگرین و بە هانای یەکترەوە دەچین و خۆمان ڕزگار دەکەین".
ژ.ت