لە مارسیلیای فەرەنسا هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا ئیدانەکرا
گەنجانی کورد لە مارسیلیای فەرەنسا هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک وچەتەکانی بۆسەرمنبج وعەین عیسا ئیدانە کرد.
گەنجانی کورد لە مارسیلیای فەرەنسا هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک وچەتەکانی بۆسەرمنبج وعەین عیسا ئیدانە کرد.
لە هەفتەکانی ڕابردوودا هێرشی دەوڵەتی تورک وچەتەکانی بۆسەرمنبج و عەین عیسا لە باکوور وڕۆژهەڵاتی سووریا و ڕۆژئاوا زۆرتر بووە، لە دژی ئەوهێرشە داگیرکارانەدا لە شاری مارسیلیای فەرەنسا چالاکییەک ئەنجامدرا.
گەنجان لە ئێواری ڕۆژی هەینی لە کاتژمێر ٨ی ئێوارە دەستیان بەچالاکی کرد. گەنجان نووسراوە ، " سوپای تورک لە ڕۆژئاوا سڤیلەکان بە چەکی کیمیایی دەکوژێت"، بەرزکردەوە و هەروەها وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالانیان بەرزکردەوە.
لە چالاکییەکەدا گەنجان ڕاگەیەنراوێکیان خوێندەوە و تێیدا هێرشی داگیرکرای دەوڵەتی تورکیایان ئیدانە کرد.
ک-ش