لە میونخ یادی قوربانیانی بوومەلەرزەکە کرایەوە
لە شاری میونخی پایتەختی ئەیالەتی باڤاریای ئەڵمانیا، میونخ، یەکێتیی هێزە دیموکراتییەکانی ئەوروپا (ADGB) بە پێشەنگایەتیی (DÎDF) میونخ چالاکییەکیان ئەنجامدا و یادی قوربانیانی بوومەلەرزەکەیان کردەوە.
لە شاری میونخی پایتەختی ئەیالەتی باڤاریای ئەڵمانیا، میونخ، یەکێتیی هێزە دیموکراتییەکانی ئەوروپا (ADGB) بە پێشەنگایەتیی (DÎDF) میونخ چالاکییەکیان ئەنجامدا و یادی قوربانیانی بوومەلەرزەکەیان کردەوە.
کوردەکان لەگەڵ دۆستەکانیان لە مارین پلاتز لەبەردەم شارەوانی میونخ کۆبوونەوە و خولەکێک ڕێزیان لە یادی قوربانیانی بومەلەرزەکە گرت. چالاکوانان بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکە مۆمیان دادگیرساند، دەوڵەتی تورک-یان ئیدانە کرد، کە پاش بوومەلەرزەکە خەڵکی بە دیار مردنەوە بە جێهێشتووە و لە ناو سەرما و سۆڵەدا بە دەمیانەوە نەچووە.
ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی بریگیت وۆلف و تۆماس لێچنەر لە حیزبی دی لینک و چالاکوانی دژە جەنگ فرانز هاسلبێک لە چالاکییەکەدا وتەیان پێشکەشکرد. لە وتەکانیاندا باسیان لەوە کرد، کە گیان لەدەستدانی دەیان هەزار کەس بەهۆی کەمتەرخەمیی دەوڵەتەوە بووە.
لە چالاکییەکەدا راگەیاندراوی هاوبەشی (ADGB) و پارتە سیاسییە کوردستانییەکان خوێندرایەوە.
ژ.ت