لە پارمای ئیتالیا کەمپەینی ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ دەستیپێکرد
لە شاری پارمای ئیتالیا کەمپەینی ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆجالان بە بەشدارییەکی زۆر باشی کوردستانیان و دۆستانی کوردی ئیتالی دەستیپێکرد.
لە شاری پارمای ئیتالیا کەمپەینی ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆجالان بە بەشدارییەکی زۆر باشی کوردستانیان و دۆستانی کوردی ئیتالی دەستیپێکرد.
لە شاری پارمای ئیتالیا بە ئامانجی ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کۆبوونەوەی گەل بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ دەستیپێکرد.
فرات ئانلی هاوسەرۆکی شارەوانیی شاری ئامەد لەگەڵ فیدریکۆ پیزارۆتی سەرۆکی شارەوانیی پارما و ئەلساندرۆ تاسی کاربۆنی سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانی کۆبوویەوە.
لە میانەی دیدارەکاندا، ئانلی سوپاسی شارەوانیی پارمای کرد بۆ ئەوەی، کە هاوڵاتیی فەخریی بە عەبدوڵا ئۆجالان بەخشیوە.
پاشان کاتژمێر ١٨:٣٠ی ئێوارەی دوێنێ لە شاری پارما بە بەشداریی بەهێزی گرووپە چەپەکان و دۆستانی کورد لە ئیتالیا کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا.
لە کۆبوونەوەکەدا کەمپەینێک بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد.
لە لایەکی دیکەوە کۆمیتەی کورد و تۆڕی کوردستان (ڕێتێ کوردستان) سەردانی فرات ئانلییان کرد و ڕایانگەیاند، لە بەرەی خەباتی گەلی کورددان و پشتیوانی لە خەباتی گەلی کورد دەکەن.
ژ.ت