لە سامان داغی هاتای خێزانێک لە ژێر داروپەردوەکاندا گیریان کردووە

بومەلەرزەیەک لە ناوچەی سامان داغی هاتای بە گوڕی ٦.٤ پلە ڕوویدا و دوای ئەو بومەلەرزەیە بومەلەرزەیەکی تر بە گوڕی ٥.٨ پلە ڕوویدا. لە سامان داغی ناوەندی بوومەلەرزەکە چەندین بینا ڕووخاون و خێزانێک لە ژێر داروپەردووەکاندا گیریان کردووە.

دوێنێ لە هاتای دوو بومەلەرزە ڕوویاندا. پێشتریش بەهۆی بومەلەرزەکەی ٦ی شوباتی مەرەشەوە زیانێکی زۆر بەو ناوچەیە گەیشتبوو. لە گەڕەکەکانی باگلک، تۆموک سویو، کاپسوویو و دەنیز، کە دەکەونە ناوەندی بوومەلەرزەکەی سامان داغ، چەندین بینایان ڕووخاون.

بەپێی زانیارییەکان و سەرباری زیانەکانی بومەلەرزەکەى پێشوو و نەگرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست و دابینەکردنی شوێنی مانەوە لە دەرەوەی خانووە زیان بەرکەوتووەکان، بەشێک لە هاووڵاتییان ناچارن لە خانووە زیانبەرکەوتووەکانیاندا ژیان بەسەر ببەن و ئەوە بووە هۆی ئەوە خێزانێک لە گەڕەکی تۆموک سویو ببن بە ژێر داروپەردوی بیناکەیانەوە و تا ئێستا ڕزگار نەکراون.

بەهۆی ئەو بومەلەرزەوە زۆرێک لە شوێنەکانی ناوچەی سامان داغ و هاتای و رێگاکان قڵیشاون و چەندین بینای ناوچەکەش ڕووخاون.

ژ.ت