لە شاری یوپنی بەلجیکا شەوی هاوخەمی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە بەڕێوەچوو

بەهۆی بومەلەرزەکەی کوردستان و سوریا لە شاری یوپنی پایتەختی هەرێمی ئەڵمانی نشینی بەلجیکا، بە پێشەنگایەتیی شارەوانی و کۆمیتەی ژنانی کورد، شەوی هاوکاری بەڕێوەچوو.

کوردستان و بەلجیکیەکان بە حەزێکی زۆرەوە بەشدارییان لەشەوەکەدا کرد. شەوە پشتگیرییەکە لە بینای ئالتەرشلاچتۆف بەڕێوەچوو، خواردن، کە لەلایەن بەشداربوانەوە ئامادە کرابوو، دابەشکرا.

کلاودیا نیسن سەرۆکی شارەوانی یوپن لە وتارەکەیدا لە شەوە پشتگیرییەدا دڵگرانی و هەستی هاوخەمیی خۆی بەرامبەر بومەلەرزەلێدراوەکان دەربڕی.

سوهەیلا سۆلین بەناوی دەستپێشخەریی ژنانی کوردەوە وتەیەکی پێشکەشکرد و سوپاسی بەشداربووانی کرد.

ئەو هاوکارییانە، کە بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکە لە سندوقی هاوکارییەکانی هۆڵەکە کۆکرانەوە خرانە سەر هەژماری بانکی مانگی سوور.

شەوە پشتیوانییەکە بە کۆنسێرتێکی مۆسیقا کۆتایی پێهات.

ژ.ت