لە سیدنی بە کاروانی ئۆتۆمبێل خۆپیشاندان ئەنجامدرا

کوردستانیانی دانیشتووی شاری سیدنی ئوستورالیا بە کاروانی ئۆتۆمبێل خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و داوای ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان-یان کرد.

چالاکوانانی کورد و دۆستەکانیان لە شاری سیدنیی ئوستورالیا لە بەردەم ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە سیدنی کۆبوونەوە و بە بۆنەی ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بە کاروانی ئۆتۆمبێل رێپێوانێکیان ئەنجامدا.

بە ناوی کۆمیتەی ئامادەکارەوە وتەیەکی پێشکەشکرا و لە وتەکەدا هاتووە: "ڕێبەر ئاپۆ ئیرادەی تۆمارکراو و چەسپاوی ئێمەیە" و رایگەیاند، ئاستی تێکۆشان بەرز دەکەنەوە و ساڵی ٢٠٢٢ دەکەنە ساڵی ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان.

دەیان ئۆتۆمبێل لە نەجەدەکەوە بەرەو ناوەندی شاری بەرێککەوتن و بۆ ماوەی ٣ کاتژمێر و بە وتنەوەی دروشم بە شەقامەکانی شارەکەدا سوڕانەوە.

گەلی سیدنی بایەخ و سەرنجێکی زۆریان بۆ چالاکییەکە هەبوو و بە گەرمی پێشوازییان لێکرد. کاروانی ئۆتۆمبێلەکان بە بەردەم پەرلەمانی (نیو ساوس ویڵز / NSW) دا تێپەڕی و دواتر گەڕانەوە بۆ نەجەدەکە.

ژ.ت