لە تەکرداغ ٨ زیندانی دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە
لە زیندانی پیتی ئێفی ژمارە ٢ی تەکرداغ کە کردەوەی دژە مرۆیی تێیدا ئەنجام دەدرێت، ٨ زیندانی کە ژیانیان لە مەترسیدایە دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد.
لە زیندانی پیتی ئێفی ژمارە ٢ی تەکرداغ کە کردەوەی دژە مرۆیی تێیدا ئەنجام دەدرێت، ٨ زیندانی کە ژیانیان لە مەترسیدایە دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد.
لە زیندانی پیتی ئێفی ژمارە ٢ی تەکرداغ دوای ئەوەی وەدات ئەرکمەن ١٩ی کانونی یەکەم بە شێوەیەکی گۆماناوی تێیدا گیانی لەدەستدا، ٥ زیندانی دەستییان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کرد.
زیندانیانی سیاسی محەمەد سولەیمان ئوجاکان، تورهان ئیلباش، حسێن کاراداش، حەبیب گولەر و ئەحمەد عارف یۆیلەر رایانگەیاند کە ژیانیان لە مەترسیدایە و لە ٧١ی کانونی دووەمەوە دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە.
شەهابەدین ئۆگوت و دوو زیندانی دیکە کە ناوەکانیان نەزانراوە بەشداریان لە چالاکی مانگرتندا کردووە. ژمارەی ئەو زیندانیانەی کە دەستیان بە مانگرتنەکە کردووە گەیشتە ٨ کەس.
زیندانیان داوا دەکەن کۆتایی بە پێشێلکاریەکانی مافەکانی مرۆڤ و ئەشکەنجەی ئەنقەست لە زیندانەکان بهێنرێت.
محەمەد سولەیمان ئوجاکان کە بەشداری لە چالاکیەکەدا کردووە لە رێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ خانەوادەکەی قسەی کرد و وتی، " خوێ، شەکرد و لیمۆ کە پێویستیان پێی هەیە، دابین ناکرێن و هەر جارە و یەکێکیان نادەن."
ئوجاکان رایگەیاند، هەڵدەکوتنە سەر قاوشەکان و دەست بە پشکنین دەکەن و دەست بەسەر کەلەپەلی زیندانیەکاندا دەگرن.
ف.ق