لە ڤیەننا کەمپەینی واژۆکۆکردنەوە و شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی

لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا لەدژی قەدەغەی سەر پەکەکە دەست بە کەمپەینی واژۆکۆکردنەوە کرا و هاوکات پیلانگێڕی نێودەوڵەتی شەرمەزارکرا.

لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا بۆ کۆکردنەوەی واژۆ لەدژی قەدەغەی سەر پەکەکە سیاند دانرا.

بە پێشەنگایەتی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد دوێنێ لە بیەننا ستاند دانرا و واژۆ کۆکرانەوە و بڵاوکراوە بڵاوکرانەوە.

هەروەها ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی وین ویستباهنۆف چالاکوانان کۆبوونەوە و پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد شەرمەزارکرا. بانگ لە کوردان و دۆستەکانیانکرا کە لەدژی پیلانگێڕی بڕژێنە نێو شەقامەکان.

ف.ق