لە ئامەد دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا
رێکخستنی هەدەپە لە یەنیشەهیری ئامەد هێرشی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر مەخمور، شەنگال و باکور و رۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرد.
رێکخستنی هەدەپە لە یەنیشەهیری ئامەد هێرشی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر مەخمور، شەنگال و باکور و رۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرد.
رێکخستنی شاری ئامەدی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر مەخمور، شەنگال و باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ویستی لەبەردەم بینای خۆی لە بەشی ئۆفیسی یەنیشەهیر راگەیەنراوێکی رۆژنامەنووسی بدات. بەڵام بەر لە کۆنفڕانسە رۆژنامەنووسیەکە بەری ئۆفیس لەلایەن پۆلیسەکانەوە گەمارۆدرا.
پۆلیسەکان هاتنەناوەوە و چوونە دەرەوەی جەماوەریان لە بینای هەدەپە ئاستەنگ کرد. لە دژی ئەوەش جەماوەر دروشمی "ئێمە بە بەرخودان سەردەکەوین"یان وتەوە. هەروەها جەماوەرەکە بە چالاکی دانیشتن رێگرییەکانی پۆلیسیان شەرمەزار کرد.
لەلایەکی ترەوە ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە بە لێدانی تاوە و مەنجەڵ رێگرییەکانی پۆلیسیان شەرمەزار کرد. هەروەها گەلیش پشتیوانیان لە چالاکیەکە کرد. چالاکیەکە بە دروشمی "هەدەپە گەلە، گەل لێرەیە" کۆتایی پێهات.
هـ . ب