لە ئامەد لەدژی دەستگیرکردنی لەیلا گیوڤەن ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو

ڕێکخستنەکانی هەدەپەی ئامەد لەدژی دەستگیرکردنی لەیلا گیوڤەن ناڕەزایەتی نیشاندا وجەختیان لەوە کردەوە کە تێکۆشانی ئەوان بۆئازادی گەلی کورد وکوردستانە وهیچکات ملکەچی دەسەڵات نابین.

ڕێکخستنەکانی هەدەپەی ئامەد بە ڕاگەیەنراوێکی چاپەمەنی ناڕەزایەتی خۆیان لەهەمبەر سەپاندنی سزای ٢٢ساڵ زیندان بەسەر لەیلا گیوڤەن دەربڕی و ئەو بڕیارەیان ئیدانەکرد.

ڕاگەیەنراوەکە لە پارکی کوشوویولۆ-ی ئامەد درا و هاوسەرۆکی کەجەدە بەدران ئوزتورک، هاو وتەبێژی تەڤگەری ژنانی ئازاد( تاژ) عایشە گۆکان، هاوسەرۆکی دەبەپە کەسکین بایندر، پارلمانتاری هەدەپەی ئامەد سەمرا گیوزەل، بەیجان تاشکران و بەڕێوەبەرانی هەدەپە و دەبەپەی شاری ئامەد و ناوچەکانی بەشداربوون.

' ئێمە سەرداناخەین بۆ دەسەڵات'

عیرفان سونەر جێگری هاوسەرۆکی هەدەپەی ئامەد وەبیری هێنایەوە کە ئاکەپە پێش ئەوەی کە بگاتە دەسەڵات باسی زمان، ماف و یەکسانی دەکرد، بەڵام ئیستاکە ڕووی ڕاستەقینەی خۆی دەرخستووە و وتی، : کارنامەی ئاکەپە ئەشکەنجە، گرتن، پێشێلکاری مافی مرۆڤ و داخستنی ڕێکخراوەکان بووە. بە ناوی هەدەپە چۆن هەتا ڕۆژی ئەمڕۆ مل کەچی دەسەڵاتی ستەمکارنەبووین. لەمە بەدواشەوە سەرمان نەوی ناکەین. ئێوە چی دەکەن بیکەن. ئێمە لە دەرەوە و ناو زیندانەکانیش درێژە بە سیاسەتی خۆمان دەدەین. لە ڕوی سیاسیەوە ئێمە لەسەر رێچکەی خۆمان دەمێنینەوە. سیاسەتمەداری گیراو لەیلا گیوڤەن شکۆی ئێمەیە، شکۆی گەلەکەمانە. لەسەرناوی هەدەپە ئێمە بەردەوامی ڕێگەی ئەوان دەدەین.

'تێکۆشانی ئێمە بۆ مرۆڤایەتیە'

لە بەردەوامی چالاکییەکەدا بەدران ئوزتورک هاوسەرۆکی کەجەدە قسەیکرد و ئەوەی هێنایە سەرزمان کە فاشیزم بە نیازە کوردان بێ سیاسەت بکات. ئوزتورک وتی، " لەیلا گیوڤەن بەهۆی سیاسەتەوە دەستگیرکرا.  ئامانجی ئەوان بێدەنگ کردنی ئێمەیە. دەسەڵاتی فاشیژم بە هۆی بێچارەییەوە هێرش دەکاتەسەرئێمە. تێکۆشانی ئێمە تێکۆشان بۆ مرۆڤایەتیە. تێکۆشانی ئێمە بۆ گەلی کورد و کوردستانە. هەربۆیە ئێمە هیچکات سەرداناخەین. ئێمە دەستگیریش بکرێین   زیندانەکانیشدا تێکۆشان بکەین. لەسەرکەسایەتی لەیلا گیوڤەن سڵاو دەنێرین بۆ هەموو گیراوانی تەڤگەری ئازادی."

وتەبێژی تەڤگەری ژنانی ئازاد عایشە گۆکان-یش وتی، " ئێمە هیچکات ملکەچی دەوڵەتی پیاوسالار نابین. ئەگەر ئەوان وابیردەکەنەوە کە ئێمە وازبێنن، بەناوی تەڤگەری ژنانەوە هیچاکت دەسەڵاتی فاشیزم قەبوول ناکەین. تائیستا ملکەچی کەس نەبووین و هیچکاتیش ملکەچ نابین."

ک-ش