لە تەقینەوەیەکدا ژمارەیەک ئەندامی حەشدی شەعبی کوژران و بریندار بوون
لەکاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسێونێكی هێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ كێوماڵكردنی چەتەکانی داعش، بۆمبێکی چێنراویان پێدا تەقییەوە و چەکدارێک گیانیلەدەستدا.
لەکاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسێونێكی هێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ كێوماڵكردنی چەتەکانی داعش، بۆمبێکی چێنراویان پێدا تەقییەوە و چەکدارێک گیانیلەدەستدا.
نیوەڕۆی ئەمرۆ، لەسنوری شارەدێی ئامرلی سەر بەشارۆچکەی خورماتوو لەسنوری پارێزگای سەڵاحەدین، بۆمبێکی چینراو بەگروپی عەسائیبی ئەهلی حەقدا تەقییەوە و سێ چەکدار كوژران و برینداربوون .
عەمید حسین عەلی، بەڕێوەبەری پۆلیسی شارۆچکەی خورماتوو بە ڕۆژنیوزی وت: لەسەر دەریاچەی ئامرلی لەکاتی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسێونێکدا بۆ لەناوبردنی چەتەکانی داعش، بۆمبێکی چێنراو بەئۆتۆمبێلێ گروپی عەسائیبی ئەهلی حەقدا تەقیوەتەوە .
بەوتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی شارۆچکەی خورماتوو بەهۆی تەقینەوەكەوە، چەکدارێک گیانی لەدەستداوە و دوو چەکداری دیکە برینداربوون و برینی یەکێکیان سەختە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی شاری کەرکوک کراوە.
شەوی ڕابردوو لەگوندی هزینیەی سەر بە پارێزگای دیالە گروپێكی چەتە هەوڵیان داوە كوڕی شێخ مستەفا تەمیمی كەساییەتی دیاری ناوچەكە بڕفێنن، بەڵام پلانەكەیان سەری نەگرتووە و دواتر ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتی لە نزیك ماڵی ئەو كەساییەتی كوكۆبوونەوە.
دوای كۆبوونەوەی ئەو هاوڵاتییانە بۆمبێك تەقیوەتەوە و لەئەنجامدا پێنج هاوڵاتی گیانی لەدەستدا و چوار هاوڵاتی دیكە بریندار بوون.
ف.ق