لە ئەڵمانیا یادی تایلان قارەمان کرایەوە
تایلان ئوزگور قارەمان شەهیدی کوردستان لە شاری دۆسۆڵدۆرف-ی ئەڵمانیا یادی کرایەوە.
تایلان ئوزگور قارەمان شەهیدی کوردستان لە شاری دۆسۆڵدۆرف-ی ئەڵمانیا یادی کرایەوە.
مەراسیمەکە کاتژمێر ١٤:٠٠ بە بەشداری بنەماڵەی شەهید و هەڤاڵانی بەرێوەچوو.
لە مەراسیمی یادکردنەوەکەدا لە سەرناوی تەڤگەری ژنانی کورد ئێلکە ژیان قسەیکرد و وتی، " ئەمڕۆ لە هەرچوار بەشی کوردستان، لە ئەورووپا و هەرگۆشەیەکی ئەم جیهانە کورد لە سەرپێیە و دەلێت من هەم ، لە سایەی خوێنی شەهیدان و تێکۆشانی ئەوانە. تایلان ئوزگور لەکاتی شەهیدبوونیدا تەمەنی ٢١ساڵ بوو، لە پێناو ئازادیدا گیانی بەختکرد."
لە مەراسیمی یادکردنەوەکەدا دایک و باوکی تایلان ئوزگور شەنگێ قارەمان و ئوزان جومەرت قسەیانکرد.
دایە شەنگێ وتی: " هەڤاڵ تایلان ٢٢ساڵ پیش ئاگری ئازادی ڕۆشن کرد. هەڤال تایلان و هەڤڵانی تر کە لەوەها دۆخێکدا ئاگری ئازادیان ڕۆشن کرد یادیان دەکەینەوە. لەهەمبەر ئەواندا سەرمان نەوی دەکەین. ئێمە سەربەرزین بە شەهیدانمان.
ئوزان جومەرت-یش ئەوەی خستەڕو کە ئێمە ڕۆژانە شەهید دەدەین. بە هەزاران منداڵی کورد شەهید بوونە و وتی : " ئەو ڕۆژانەی کە یادی شەهیدان دەکەینەوە ڕؤژێکی پیرۆزە."
٢٢ساڵ پێش لە ڕۆژی ٢١ی کانووی ١٩٩٨ تایلان ئوزگور قارەمان بە ئامانجئ ئیدانەکردنی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری دۆسۆڵدۆرفی ئەڵمانیا ئاگری بەردایە جستەی خۆی.
برای قارەمان سینان قارەمان-یش لە بۆتان لە ناو ڕیزەکانی ئارگەکەدا شەهید بووە.
ک-ش