لە ئەنقەرە لەگەڵ ئاستەنگیەکان و قەدەغە، ١ی ئایار پیرۆزکرا

لەگەڵ ئەوەی لە زۆر ناوچەی ئەنقەرە قەدەغە و ئاستەنگی هەبوون، بەڵام ١ی ئایار رۆژی جیهانی کرێکاران پیرۆزکرا.

کرێکار و رەنجدەران لەگەل قەدەغە و ئاستەنگیەکان، لە زۆر جێگەی ئەنقەرەوە کۆبونەوە و بەبۆنەی ١ی ئایارەوە چالاکیان ئەنجامدا. ئەندامانی کۆلەکتیفی خوێندکارانی گەڕەکی یوزونجی ییڵ لە ناوچەی ماماکی ئەستەنبوڵ کۆبونەوە و ١ی ئایاریان بە رێپێوانێک پیرۆز کرد. خوێندکاران کە پانکارتی 'رەنگی خۆمان لەبەرکرد، بژی ١ی ئایار' رێپێوانیان ئەنجامدا و زانکۆ لەسەرپێیە، لە ١ی ئایاردا لە کۆڵانەکانداین' بەرز کردەوە. پۆلیس دەستوەردانی کرد و ٨ کەس دەستگیرکران.

پلاتفۆرمی چینی شۆرشگێر و سەربەخۆ (بەدەسەپە) و ئەندامانی گەنجانی دیموکراتی نوێ لە گەڕەکی شاهینتەپەی ناوچەی ماماکی ئەنقەرە بە بۆنەی ١ی ئایارەوە رێپێوانیان ئەنجامدا. پۆلیس دەستوەردانی چالاکوانانی کرد کە دروشمی 'بژی یەکی ئایار'یان هەڵگرتبوو و ٥ کەسیان دەستگیرکرد.

ئەندامانی پارتی بزوتنەوەی کرێکاری لە گۆڕەپانی ساکاریا ١ی ئایاریان پیرۆزکرد و قەدەغەیان شەرمەزار کرد. پۆلیس دەستوەردانی لە گروپەکە کرد کە پانکارتی 'سیستمی بێکاری، بێنانی، بێڤاکسینی هەڵدەوەشێنین، بژی ١ی ئایار' هەڵگرتبوو و ٧ ئەندامی پارتەکە دەستگیرکران.

پۆلیس رێگەی نەدا رۆژنامەنووسان ڕؤماڵی روداوەکان بکەن و ئامێری ژمارەیەک رۆژنامەنوسیان شکاند و رۆژنامەنوسانیان لە گۆڕەپانەکە دوورخستەوە.

ف.ق