لە ئێران ٣ کورد دەستگیرکران
هێزەکانی ئێران سەرباری بڕیاری لێبوردنی گشتیش بەردەوامن لە هەڵکوتانە سەر ماڵان و دەستگیرکردنی هاووڵاتیان، لەو چوارچێوەدا هێزەکانی دەوڵەت سێ هاوڵاتیان لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکرد.
هێزەکانی ئێران سەرباری بڕیاری لێبوردنی گشتیش بەردەوامن لە هەڵکوتانە سەر ماڵان و دەستگیرکردنی هاووڵاتیان، لەو چوارچێوەدا هێزەکانی دەوڵەت سێ هاوڵاتیان لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکرد.
ئەگەر چی لە سەرەتای ئەم مانگەدا، عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای ئایینی دەوڵەتی ئێران، لێبوردنی گشتی بۆ بەشێك لە خۆپیشاندەرە دەستگیركراوەكان دەركرد، بەڵام هێزەكانی سەر بە دەسەڵات بەردەوامن لە دەستبەسەر كردنی هاوڵاتیان.
بە پێی هەواڵێکی رێکخراوی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ٢٢ی ئەم مانگە، لە شاری بۆكان هێزەكانی سەر بە دەسەڵات سێ هاوڵاتی بەناوەكانی “ئەفشین ڕەسوڵی، محەمەد فەرەجی و ڕەزا محەمەد ڕەزا” دەستبەسەر كردووە و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووەتەوە.
بە گوێرەی ماڵپەڕەكە، ئەو سێ كەسە بە بێ بوونی بڕیاری دادگا لەلایەن هێزەكانی سەر بە دەوڵەتی ئێران دەستبەسەر كراون.
بە گوێرەی زانیارییەكان، محەمەج فەرەجی، پێشتریش ڕۆژی ١٤ی كانوونی دووەمی ئەمساڵ، دەستبەسەر كرابوو و دوای تێپەڕبوونی نزیكەی مانگێك بە دانانی بارمتە ئازاد كرابوو.
دەستبەسەر كردنی ئەو سێ هاوڵاتیە لە كاتێكدایە، لە ماوەی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەكان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران، كە زیاتر لە ١٦٠ ڕۆژە بەردەوامە، نزیكەی ٢٠ هەزار هاوڵاتی دەستبەسەر كراون، كە بەشێكیان لە لایەن دادگاكانی سەر بە دەوڵەت سزای جیاجیا دراون، هەروەها تا ئێستا چوار خۆپیشاندەر لە سێدارە دراون.
هـ . ب