لە ئێران هێرشی ژەهراوی زیادیان کردووە و چالاکیی ناڕەزایەتی ئەنجام دەدرێن

هێرشی ژەهراوی بۆ سەر خوێندنگاکانی کچان لە ئێران زیادی کردووە و لە دژی ئەو هێرشانە چالاکیی ناڕەزایەتی ئەنجام دەدرێن.

لە مانگی کانوونی یەکەمەوە چەندین هێرشی ژەهراوی روویانداو.ە بەپێی لێدوانی فەرمی "هەندێک کەس" دەیانەوێت بەم هێرشانە خوێندنگە کچانەکان دابخەن. وەک هەموو ڕووداوەکانی تر حکومەت "هێزە دەرەکییەکان" بە بەرپرسیار دەزانێت و ئۆپۆزیسیۆنیش دەڵێن، دەوڵەت لەو هێرشانە بەرپرسیارە.

بەپێی میدیاکانی ناوچەکە و سەرچاوەکانی ئۆپۆزسیۆن، زیاتر لە ٥ هەزار خوێندکاری کچ لەو هێرشە گازییانەدا ژەهراوی بوون و بەلایەنی کەمەوە ٤ خوێندکاریان گیانیان لەدەستداوە. لە کۆی ٣١ پارێزگادا بە لانیکەمەوە لە ٢٥ پارێزگایاندا ٢٣٠ خوێندنگە هێرشی لەو جۆرەیان کراوەتە سەر.

تەنها لە ٧ی ئازاردا لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەلایەنی کەمەوە هێرشی گازی کرایە سەر ٥٠ خوێندنگا و خوێندکارە کچەکان. هاوکات هەر لە ڕۆژەدا لە دەیان شاردا چالاکیی ناڕەزایەتی ئەنجامدران. هێزەکانی دەوڵەت لە چەندین شوێن دا هێرشیان کردە سەر چالاکوانان.

چاوەڕێ دەکرێت چالاکییەکان لە ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنانی زەحمەتکێش چالاکییە ناڕەزایەتییەکان زیاتر ببن.

ژ.ت