لە ئەسکەندەرون دەستکراوە بە کاری ناسینەوەی تەرمی قوربانیانی بومەلەرزەکە

لە ئەسکەندەروون دەستکراوە بە کاری ناسینەوەی ئەو کەسانە، لە بوومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستداوە و لە ٧ گۆڕستانی ئەسکەندەرون دا بە خاک سپێردراون.

لە ناوچەی ئەسکەندەرونی پارێزگای هاتای، دوای تەواوبوونی کاری گەڕان و ڕزگارکردن، ئێستا دەستکراوە کاری لابردنی داروپەردووەکان. بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ئەسکەندەروونەوە بە دەستگەیشتوون، زیاتر لە ٤ هەزار کەس لەو ناوچەیە گیانیان لەدەستداوە.

بەرپرسانی دەوڵەت لە ٧ گۆڕستانی جیاجیای ناوچەکەدا چادریان داناوە بۆ کاری پشکنین و ناسینەوەی ئەو کەسانە، کە گیانیان لەدەستداوە. دوای ئەوەی ناسنامەی تەرمەکان دەستنیشانکران، لە گۆڕستانی چانکایا بەخاک دەسپێردرێن.

ژ.ت