لە ئەسینا هێرشی داگیرکەری بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئیدانە کرا

لە شاری ئەسینای پایتەختی یونان هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئیدانە کرا.

پشتیوانی لە رۆژئاوا و بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ لە شاخی لیکاڤیتۆس لە ناوەندی شاری ئەسینای پایتەختی یونان چالاکییەکان بۆ ئیدانەکردنی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک رێکخست.

لە چالاکییەکەدا هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتى تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئیدانە کران و سڵاو لە چالاکیی مانگرتنی زیندانیان و بەرخودانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کرا.

لە چالاکییەکەدا مەشخەڵ هەڵکرا و فیشەکی هەوایی تەقێنرا.

ژ.ت