لە یۆتۆبۆری یادی شەهید ئایدەمیر کرایەوە
لە شاری یۆتۆبۆری سوید یادی شەهید گوڵستان ئایدەمیر (دەڤریم هەژار) گەریلای یەژەئاستار کراوە.
لە شاری یۆتۆبۆری سوید یادی شەهید گوڵستان ئایدەمیر (دەڤریم هەژار) گەریلای یەژەئاستار کراوە.
لە شاری یۆتۆبۆری سوید بۆ شەهید گوڵستان ئایدەمیر (دەڤریم هەژار) گەریلای یەژەئاستار رێورەسمی یادکردنەوەی ئەنجامدرا کە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە مەتینا شەهید بوو. خانەوادەی شەهید و زۆر وڵاتپارێز بەشداریان لە رێورەسمەکەدا کرد.
لە رێورەسمەکەدا بەڵگە فیلمێک لەبارەی ژیانی شەهید نمایشکرا. لەسەر ناوی خانەوادەی شەهید، خوشکی گەورەی شەهید قسەی کرد و وتی، " گوڵستان شەهیدی دووەمی خانەوادەی ئێمەیە. ساڵی ١٩٩٦ لە خانەوادەکەمان کەسێکمان تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو. ئەم شەهیدبوونە کە ئازارێکی گەورەیە، بۆ ئەرک و بەرپرسیاریە. ئێمە درێژە بە میراسی شەهیدەکان دەدەین. سەرەخۆشی لە گەلی کورد دەکەین."
' جێبەجێکردنی خەیاڵەکانی، قەرزی سەرشانی ئێمەیە'
هەروەها لەسەر ناوی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان یۆتۆبۆری قسەکرا و ئاماژەی بەوەکرا، " شەهیدان بەهای گەورەی ئێمەن. قەرزی سەر شانی ئێمەیە کە خەیاڵەکانیان جێبەجێ بکەین. سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید دەڤریم هەژار و گەلی کورد دەکەین."
باسی ئەوەشکرا کە شەهیدان و گەریلاکانمان جوانترین و بەنرخترین مرۆڤن. ئێمە قەرزاری ئەوانین. بۆ ئازادی گەلی کورد فیداکاریەکی گەورەیان کردووە. تێکۆشانیان دەگەیەنینە سەرکەوتن."
رێورەسمەکە بە وتنەوەی دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ و شەهید نامرن' کۆتایی هات.
ف.ق