لە ئەوروپا هەدەپە کەمپەینی ' ئێمە خانەوادەکان کۆدەکەینەوە' دەست پێدەکات

نوێنەرایەتی هەدەپەی ئەوروپا، لەبارەی ئامادەکاری کەمپەینی ' ئێمە خانەوادەکان کۆدەکەینەوە' راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " ئێمە بە شێوەیەکی باش خۆمان رێکدەخەین، بەردەوامی بە ئامادەکاریەکانمان دەدەین."

نوێنەرایەتی هەدەپەی ئەوروپا لەبارەی ئامادەکاری کەمپەینی ' ئێمە خانەوادەکان کۆدەکەینەوە' کە بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە دەستی پێکردووە، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، " ئێمە نوێنەرایەتی هەدەپە لە ئەوروپا بۆ پشتگیریکردن لە کەمپەینەکە، بەردەوامی بە ئامادەکاریەکانمان دەدەین. قۆناغی یەکەمی کەمپەینەکەی هەدەپە، یەکێتی تورکیایە. قۆناغی دووەم خەباتی دەرەوەی وڵاتە، بە تایبەتی رێکخستنی ئەوروپایە. ئێمە هەستیاری ئەم بابەتە دەزانین و بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە رێکخستن بکەین، ئامادەکاریەکانمان بەردەوامە. لەبارەی قۆناغی دووەمدا کە حەفتەی ئایندە دەست پێدەکات، راگەیەندراو بڵاودەکەینەوە.

ناونیشانی دانوستانی نوێنەرایەتی هەدەپەی ئەوروپا: [email protected]

ف.ق