لە یوتۆبۆریی سوید مانگرتن لە خواردن دەستیپێکرد
بۆ ئیدانەکردنی ٢٣هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە سوید مانگرتنێکی ٣ ڕۆژە لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد دەستیپێکرد.
بۆ ئیدانەکردنی ٢٣هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە سوید مانگرتنێکی ٣ ڕۆژە لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد دەستیپێکرد.
لە شاری یوتۆبۆریی سوید بەبۆنەی ٢٣هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکیی مانگرتنی ٣ رۆژە دەستیپێکرد.
لە دوای مانگرتن لە خواردن، کە تا ئێوارەی ٨ی شوبات بەردەوام دەبێت، لە هێلسینگبۆرگ لە رۆژانی ٩ تاوەکو ١١ی شوبات چالاکیی مانگرتن لە خواردن درێژەى پێدەدرێت.
لە دوای ٦ رۆژ لە مانگرتنەکان لە شارەکانی یوتۆبۆری، مالمۆ، هێلسینگبۆرگی دانیمارک و سوید بە بەشداریی کوردستانیان و دۆستانیان بۆ ئازادیی ئۆجالان رێپێوانێک رێکدەخرێت. ڕێپێوانەکە لە ١٢ی شوبات لە شاری هێلسینگبۆرگی سوید دەستپێدەکات و ١٣ی شوبات لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک بەردەوام دەبێت.
ژ.ت