فەیزی چەلیک یاساناس رایگەیاند کە تاکە رێگەی تێکشکاندنی گۆشەگیری، فراوانکردنی تێکۆشانی دیموکراتیە.
پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، کەوتە ساڵی ٢٤مینەوە. سیاسەتی گۆشەگیری بەرلە ٢٣ ساڵ کە دەستیپێکرد، لە سەردەمی دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپەدا قورستر بووە.
فەیزی چەلیک پارێزەر لە سەندیکای پارێزەرانی ئەستەنبوڵ بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و وتی، " دەتوانرێت بگۆترێت کە لەدژی ئۆجالان یاسایەکی تایبەت هەیە. دەبینرێێت کە کاریگەری یاساکان بە شێوەیەکی تایبەت ئامادە دەکرێن لەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان یاسا ئاساییەکان جێبەجێ ناکرێن. ئەوەش دەبێتە هۆکاری کردەوەی دژە دیموکراتی لەدژی خۆدی یاسا و لەدژی کوردان و هەموو ئەوانەی داوای مافێکی بچووکی دیموکراتی دەکەن."
لە ئیمڕالی قسەکردن بە کوردی قەدەغەیە
فەیزی چەلیک ئەوەی خستەڕوو کە لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان، بەڕێوەبەریەکی شاراوەی زیندان و رژێمێکی جیاوازی ئینفاز هەیە، سەردانی خانەوادە و پارێزەران ڕێگریان لێدەکرێت و وتی، " بەسەر عەبدوڵلا ئۆجالاندا سەپێنراوە کە پێویستە لەگەڵ خزم و پارێزەرانیدا بە تورکی قسە بکات. بە هەموو شێوەیەک قسەکردن بە کوردی لەگەڵ براکەیدا قەدەغەیە. بەپێی ئەو بڕیارە، ئۆجالان لە مافی سەردانی ٣ کەسی دەرەوەی خزمەکانی و بە قسەکردن بە تەلەفۆن بێبەش بووە. بۆ هەڵوەشاندنی ئەو بڕیاە، سەردانی دادگای ڕاوێژکاری کراوە، بەڵام دادگا یاساکانی پێشێل کرد و داواکاریەکەی ڕەتکردەوە."
ئاستی جیاوازیەکان زۆر گەورەیە
فەیزی چەلیک باسی ئەوەی کرد کە دەوڵەت بە شێوەیەک کە لەدژی دەستووری بنەڕەتی و پەیمانەکانی نێودەوڵەتی، کردەوە دژ بە یاساکان و ناعەدالەتی بەردەوامی پێدەدات وتی، " کاتێک مرۆڤ قەدەغەی پراکتیکی لە سەرەوەی یاسا و بڕیارەکان شیدەکاتەوە، دەبینێت کە ئاستی جیاوازیەکان زۆر گەورەتە. بەردەوامیدان بەم دۆخە کە پەیوەندی بە کێشەی کوردەوە هەیە، بۆچوونی دەوڵەت ئاشکرا دەکات."
چاوەڕوانیکردن بۆ مردن ئەشکەنجەیە
فەیزی چەلیک بەبیریهێنایەوە کە سزای لەسێدارەکان لە دەستووردا هەبوو، پێویست بوو یاسا لە پەرلەمان قبوڵ بکرێت و وتی، " کاتێک کە ڕێگە بە لەسێدارەدان نەدەدرا، ئەو کاتە سزاکە بۆ زیندانی هەتا هەتایە دەگۆڕدرا. سزادراوان تاوەکو چەند ساڵێک لە زینداندا دەمانەوە و دواتر بە مەرج ئازاد دەکران و سوودیان لەو مافە وەردەگرت. تاوەکو ئەو کاتە سزای زیندانی هەتاهەتایی لە یاساکاندا نەبوو. بەپێی یاسا سزاکان ئەگەر لەدژی مافی مرۆڤ بوایە هەڵدەوەشێنرا، بەڵام ئێستا ئەو یاسایانە لەدژی ئۆجالان و ئەوانەی وەک ئەون جێبەجی ناکرێت. لە جێبەجێکردنی یاسادا نابێت جیاوازی بکرێت، هەڵوێستی زاڵمانە، لە دەرەوە مرۆڤایەتی، شکاندنی شکۆ تاوانە. کاتێک بەم شێوەیە شیکردنەوەی بۆ بکرێت، ئەگەر دەرفەتی کۆمەڵایەتیبوونی کەسێک، مافی هیوا، هێوای ئازادکردن و سەرلەنوێ پیداچوونەوە بە سزا، نەبێت، ئەو کاتە لە چاوەڕوانیهێشتن بۆ مردن بە واتای ئەشکەنجە دێت."
هۆکارەکان یاسایی نین، بەڵکو سیاسین
فەیزی چەلیک رایگەیاند، پێویستە لەبیرنەکرێت، هەمیشەییکردنی گۆشەگیری سەر ئۆجالان سیاسیە و وتی، " ئۆجالان کەسێکی سیاسیە و لە سیاسەتی گشتیدا خاوەن ئاستێکی گرنگە. لە رێگەی گۆشەگیرەوە ڕێگری لیدەکرێت کە ڕۆڵی خۆی ببینێت. لەگەڵ گۆشەگیری قۆڕسیش، هیچ شتێک لە گرنگی ئۆجالان کەمنەبووەتەوە. هزری ئۆجالان باس دەکرێت. گرنگیش ئەوەیە ٢٣ ساڵە لە ئیمڕالیە. نە ماڵ و موڵکێکی هەیە و نە قەرزاری کەسە.
١١ مانگە هیچ کەسێک ئاگای لە دۆخی ئۆجالان نییە. بەرپرسانی وەزارەتی دادیش هیچ قسەیەک ناکەن. لە دۆخێکی بەو شێوەیەدا نیشانەیەک بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری دیار نییە. ئەگەر ئۆجالان ڕۆڵی سیاسی خۆی بگێڕێت، ئەوکاتە هەڵگرتنی گۆشەگیریش بەش ناکات. پێویستە مافی ئاسایش و ئازادی ئۆجالان مسۆگەر بکرێت. گۆشەگیری سەر ئۆجالان نابێت کە لەگەڵ گۆشەگیری سەر کۆمەڵگەی کورد و هێزە دیموکراتەکان جیاواز ببینرێت. پێویستە تێکۆشانی دیموکراتی بەهێز بکرێت."
ف.ق