لە ئیتاڵیا ئامادەکاری بۆ چالاکیەکانی ١٥ شوبات بەردەوامە
لە ئیتاڵیا بە ئامانجی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی و لە چوارچێوەی هەنگاوی ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورددا، شارەکان بە وێنەکان خەمڵێنران.
لە ئیتاڵیا بە ئامانجی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی و لە چوارچێوەی هەنگاوی ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورددا، شارەکان بە وێنەکان خەمڵێنران.
لە شارەکانی ئیتاڵیا ئامادەکاری بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، گۆشەگیری قورسی ٢٣ ساڵ و هەنگاوی 'کاتی ئازادیە' بەردەوامە و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان دەکرێت.
بەم بۆنەیەوە، لە زۆر شاری ئیتاڵیا بۆ ڕێپێوان و میتینگی جەماوەری، کۆبونەوەی ئاگادارکردنەوەی گەل و چاوپێکەوتن لەگەڵ دەزگا مەدەنیەکان ئەنجام دراوە، لە کۆڵانە سەرەکیەکانی میلانۆ پۆستەری گەورەی ڕێبەر ئۆجالان هەڵواسراون.
سیبەل ییغیتئاڵپ پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە و فورات ئانلی هاوسەرۆکی گەورەشارەوانی ئامەد لە ٤ی شوبات تاوەکو ٩ی شوبات لە میلانۆ، کینۆڤا، تۆرینۆ، پارما و بۆلۆگنا بەشداری لە کۆبونەوەی گەلدا دەکەن. لە ١٢ی شوباتدا لە میلانۆ ڕێپێوان و میتینگی جەماوەری ئەنجام دەدرێن.
ف.ق