لە زیندانی بۆلوی دەوڵەتی تورک زیندانیەکی سیاسی شەهیدکرا
ئەحمەد بیلگین کە ٣٠ ساڵە لە زیندانی پیتی ئێفی بۆلوی دەوڵەتی تورکدایە، شەهیدکرا.
ئەحمەد بیلگین کە ٣٠ ساڵە لە زیندانی پیتی ئێفی بۆلوی دەوڵەتی تورکدایە، شەهیدکرا.
ئەحمەد بیلگین لە زیندانی پیتی ئێفی شاری بۆلو شەهیدکرا. بەڕێوەبەری زیندانەکە بە تەلەفۆن خانەوادەکەی ئاگادار کردەوە کە گوایە ئەحمەد بیلگین بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستداوە. تەرمی بیلگین بۆ پزیشکی دادی ئەنقەرە ڕەوانەکراوە.
خانەوادەی بیلگین لە چەولگیەوە و ئەرداڵ ئایدەمیر پەرلەمانتاری هەدەپەی چەولیک سەردانی ئەنقەرەیان کرد و کەنعان ماچۆئۆغلۆ پارێزەری کۆمەڵەی یاساناسان بۆ ئازادیش لەگەڵ خانەوادەی بۆلو بۆ وەرگرتنی تەرمی ئەحمەد بۆلو سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکانیان کرد.
کاروباری پزیشکی دادی ئەنقەرە بەردەوامە و چاوەڕێ دەکرێت تەرمی ئەحمەد بۆلو بۆ شارەکەی بگوازرێتەوە.
بیلگین کە خەڵکی ناوچەی گەنچی چەولیکە بە تەنها ٥ مانگ مابوو کە ئازاد بکرێت. ئەحمەد بیلگین ٢٩ ساڵ و نیوە کە لە زیندایە و ٣ ساڵ لەمەوبەر تووشی جەڵتەی دڵ ببوو.
ف.ق