‘له‌ به‌رامبه‌ر هێرشه‌كان ئێمه‌ تێكۆشان گه‌وره‌ده‌كه‌ین‘

له‌چالاكی دانیشتن له‌ جنێڤ له‌ به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی سه‌ر گه‌لی كورد بانگه‌واز بۆ چالاكییه‌كانی ١١ی حوزه‌یرانی ٨ شاری سویسرا كرا.

چالاكی دانیشتن كه‌ له‌ ٢٥ی كانونی دووه‌می ٢٠٢١ تا ئێستا بۆ ئازادكردنی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان هه‌موو رۆژانی چوارشه‌ممه‌ سازده‌كرێت به‌رده‌وامه‌. چالاكی دانیشتن له‌ كه‌سایه‌تی گه‌ریلا زانیاری حسێنی (رۆنی ئاربه‌با)، رامان شێخ موس (مه‌زڵوم قامیشلۆ) و شابان موحه‌مه‌د (قه‌ندیل دلبرین) كه‌ له‌ ١١ی شوباتی ٢٠٢٢ له‌ ئه‌نجامی هێرشی داگیركاری سوپای تورك له‌ گۆڕه‌پانی هه‌فتانین شه‌هیدببوون، بۆ شه‌هیدانی تێكۆشانی ئازادی كوردستان به‌ خوله‌كێك رێزگرتن ده‌ستیپێكرد.
دواتر هاوسه‌رۆكی كۆمه‌ڵگای كوردی دیموكراتیكی جنێڤ (جه‌ده‌كه‌) ئه‌رداڵ ئاتاسۆی قسه‌ی كرد. ئاتاسۆی به‌ بیریهێنایه‌وه‌ كه‌ بۆ ئازادی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان چالاكی دانیشتن سازكراوه‌ و وتی، "هاوكاری ده‌وڵه‌تی تورك و په‌ده‌كه‌ له‌ دامه‌زراندنی په‌كه‌كه‌وه‌ تائێستا به‌رده‌وامه‌. له‌و هێرشه‌ داگیركارییانه‌دا باس له‌وه‌ده‌كرێت كه‌ په‌كه‌كه‌ ده‌كرێته‌ ئامانج به‌ڵام ئامانجی سه‌ره‌كی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردن ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌ خاوه‌نداری له‌ به‌رخودانی گه‌ریلا له‌ به‌رامبه‌رهێرشه‌كانی سه‌ر مرۆڤایه‌تی ". 
هاوسه‌رۆك موڵكیه‌ بولوتیش قسه‌ی كرد و وتی، "رۆژ رۆژی وه‌ستانه‌وه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ركارهێنانی چه‌كی كیمیایی ده‌وڵه‌تی تورك و وه‌ستانه‌وه‌یه‌ له‌ پاڵ گه‌ریلاكان. ئێمه‌ وه‌ك ژنان و دایكانی كورد خاوه‌نداری له‌ به‌رخودان به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان درێژه‌ پێده‌ده‌ین". 
نوێنه‌ری فیدراسیۆنی كرێكارانی كۆچبه‌ری ئه‌وروپا (ئه‌ ڤی ئی جی)یش ئه‌م قسانه‌ی كرد: 
"رۆژ رۆژی چالاكی یه‌كگرتووانه‌یه‌ له‌ دژی هێرشه‌ داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك كه‌ له‌ ١٧ ی نیسانه‌وه‌ تائێستا به‌رده‌وامن، رۆژی گه‌وره‌كردنی هێزی ره‌وای كرداریی شه‌قامه‌كانه‌. رۆژی گه‌وره‌كردنی تێكۆشانه‌ له‌ دژی ئه‌مریكا و ناتۆ كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌كانی خۆیاندا گڵۆپی سه‌وزیان بۆ هێرشه‌كان هه‌ڵكردووه‌. ئێمه‌وه‌ك ئه‌ی ڤی جی-كۆن بانگه‌واز له‌ گه‌له‌كه‌مان له‌ ئه‌وروپا ده‌كه‌ین كه‌ له‌ كرێكارانی كۆچبه‌ر و زه‌حمه‌تكێش، له‌ ئینته‌رناسیۆنالیسته‌كان ده‌كه‌ین كه‌ به‌شداری له‌ چالاكییه‌كان ببن و پشتگیری هێزی ئازادی كورد بكه‌ن.
له‌ ٨ شاری سویسرا چالاكی
دواتر بۆ به‌شداری له‌ چالاكییه‌كانی ٩ی حوزه‌یران و ١١ حوزه‌یران له‌ زوریخ، فرایبورگ، ست گالین، به‌لینزۆنا، لوزێرن، ئاراو و باسێل ساز ده‌كرێن، بانگه‌واز كرا. 
چالاكی دانیشتن به‌ دروشمه‌كانی خاوه‌نداری له‌ به‌رخودانی گه‌ریلا به‌رده‌وام بوو.
شوێن و رۆژ و كاتژمێری چالاكیه‌كان له‌ ٨ شاری سویسرا ئه‌مانه‌ن:
" باسێل:٩ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٨:٠٠، كلاراپلاتز
ئاراو: ١١ی حوزیه‌ران، كاتژمێر ١٣:٠٠ بانهۆف
فرایبۆرگ: ١١ی حوزه‌یران، كاتژمێر ١٣:٠٠، فرایبۆرگ بانهۆف
جنێڤ: ١١ی حوزه‌یران، كاتژمێر ١٤:٠٠، پلاس لیس-گیرادین
بلینزۆنا، ١١ی حوزه‌یران، كاتژمێر ١٥:٠٠ ڤیالێ ستازیۆن
زوریخ: ١١ی حوزه‌یران، كاتژمێر ١٥:٠٠، وێردنوهله‌پلاتز
ست گالین: ١١ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٥:لیۆنهاردپارك
لوزێرن: ١١ی حوزه‌یران، كاتژمێر ١٥:٠٠ هه‌لڤه‌تیپلاتز
هـ . ب