له دژی هێرشه داگیركارییه‌كان له مانیز گردبوونه‌وه ئه‌نجامدرا
ژنانی خوێندكاری كوردستانی (ژهخهكه) له دژی هێرشه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك، له شاری مانیزی ئه‌ڵمانیا گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا.
ژنانی خوێندكاری كوردستانی (ژهخهكه) له دژی هێرشه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك، له شاری مانیزی ئه‌ڵمانیا گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا.
ژهخهكه ئێواره‌ی رۆژی 3ی شوبات میتینگێكی سازكرد و یه‌كێتی خوێندكارانی كوردستان (یه‌خه‌كه)ش پشتگیری كردن.
له چالاكیه‌كه‌دا پلاكارد به نوسراوی "به‌سه فاشیزمی توركیا" ، "مه‌خمور" و "شه‌نگال" هه‌ڵدران. له‌سه‌ر ناوی ئاماده‌كاران راگه‌یه‌نراوێك خوێندرایه‌وه و تیایدا هێرشه‌كانی شه‌وی 1ی شوباتی بۆ سه‌ر مه‌خمور، شه‌نگال و رۆژئاوا شه‌رمه‌زار كران.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌كرابوو، كه وه‌ك ژنانی كوردستانی ئه‌و هێرشانه قه‌بوڵ ناكه‌ن و داوا له هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان كراوه كه به‌ر به‌و هێرشانه بگرن.
هه‌روه‌ها داوا له ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیاش كرا كه گرێبه‌سته‌كانی چه‌ك له‌گه‌ڵ توركیا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و راگه‌یه‌نرا، "به‌تایبه‌تی ژنانی كورد له گۆڕه‌پانه‌كان خاوه‌نداری له به‌هاكانیان بكه‌ن و درێژه به به‌رخودان بده‌ن".
چالاكوانه‌كان داوایان له ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا كرد كه هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و هێرشانه بگۆڕێت و نه‌بێته هاوبه‌شی ئه‌و پاكتاوكارییه.
گردبوونه‌وه‌كه بۆ نزیكه‌ی كاتژمێرێك درێژه‌ی هه‌بوو.
هـ . ب