له ناوه‌ندی ئاككویو له دژی كورده‌كان نه‌ژادپه‌ره‌ستی ئه‌نجامدرا
كارتی چوونه‌ناوه‌وه‌ی سه‌دان كورد له ناوه‌ندی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئاككویو (ئێن جی ئێس)ی مێرسین پوچه‌ڵكرایه‌وه.
كارتی چوونه‌ناوه‌وه‌ی سه‌دان كورد له ناوه‌ندی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئاككویو (ئێن جی ئێس)ی مێرسین پوچه‌ڵكرایه‌وه.
له دژی ئه‌و كرێكاره كوردانه‌ی له ئێن جی ئێس كارده‌كه‌ن، بڕیارێكی نه‌ژادپه‌رستانه ده‌رچوو.
رۆژی چوارشه‌ممه دووی شوبات كارتی چوونه‌ناوه‌وه‌ی 26 كرێكاری كورد به پاساوی 'لێپرسینه‌وه‌ی ئه‌منی' پوچه‌ڵكرایه‌وه.
به‌پێ هه‌واڵێكی ئاژانسی میزۆپۆتامیا كرێكارێك كه به هۆی ئه‌منیه‌وه ناوی خۆی ئاشكرا نه‌كردوه باسی له‌وه‌كردووه، له ئه‌نجامی 'لێپرسینه‌وه‌ی ئه‌منی' وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورك، كارتی كرێكارانی كورد له ناوه‌نده‌كه یه‌ك له‌دوای یه‌ك به‌تاڵكراونه‌ته‌وه و هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ش وتراوه، كه دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆككۆماری تورك ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له 17ی ئه‌یلولی 2021دا سه‌ردانی مێرسینی كردووه، دوای رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی گشتیی له دژی كرێكاره كورده‌كان ئه‌و بڕیاره نه‌ژادپه‌رستیه كه‌وتوه‌ته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.
ئه‌و كرێكاره‌ی ناوی خۆی ئاشكرا نه‌كردووه، وتی، "تائێستا كارتی 250 كرێكاری كورد پوچه‌ڵكراونه‌ته‌وه".
هـ . ب