له‌ پاریس كه‌مپینی واژۆ بۆ په‌كه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌

له‌ پاریس بۆ ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ له‌ 'لیستی رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان' ده‌ربهێنرێت كه‌مپینی واژۆ به‌رده‌وامه‌.

به‌پێشه‌نگایه‌تی ده‌ستپێشخه‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی دادپه‌روه‌ریی بۆ كوردان  كه‌مپینێك بۆ ده‌رهێنانی ناوی په‌كه‌كه‌ له‌ لیستی قه‌ده‌غه‌ له‌ پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا به‌ كۆكردنه‌وه‌ی واژۆ به‌رده‌وامه‌ له‌ كاره‌كانی. كه‌مپینی واژۆ به‌ داواكاری ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ له‌ لیستی رێكخراوه‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان ده‌ربهێنرێت ١٣ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠٢١ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان ده‌ستیپێكردبوو.

له‌ پایته‌ختی فه‌ره‌نسا پاریس له‌م چوارچێوه‌دا خه‌بات به‌رده‌وامه‌. به‌ هه‌وڵی كاری پێكه‌وه‌یی، له‌ شوێنه‌ قه‌ره‌باڵغه‌كان كه‌مپینی واژۆ به‌ درێژایی رۆژ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئه‌و چالاكوانانه‌ی له‌ خه‌باته‌كه‌دا به‌شدارنن ئه‌مڕۆ له‌ زانكۆی ٨ی پارێس بوون. ستاندی واژۆ رووبه‌ڕووی پێشوازی زۆر بووه‌وه‌ و ئینته‌رناسیۆناڵیست له‌ ستانده‌كه‌دا به‌شداربوون. له‌چالاكییه‌كه‌دا بڵاوكراوه‌ی فه‌ره‌نسی په‌یوه‌ست به‌ ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ئاماده‌كرابوون، بڵاوكرانه‌وه‌.

چالاكوانان باسیان له‌وه‌كرد كه‌ تا ئێستا به‌ سه‌دان واژۆیان كۆكردووه‌ته‌وه‌ و وتیان: "بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه‌ ئامانجی خۆمان، ئێمه‌ هه‌موو رۆژێك كه‌مپینه‌كه‌ گه‌وره‌ ده‌كه‌ین و درێژه‌ی پێده‌ده‌ین".

هـ . ب