له پاریس رێپێوانێكی سێ رۆژه ئه‌نجام ده‌درێت
له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا له دژی ئه‌و پیلانگێڕییه نێونه‌ته‌وه‌یه‌ی به‌رامبه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ئه‌نجامدرا، رێپێوانێكی سێ رۆژی رێكده‌خرێت.
له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا له دژی ئه‌و پیلانگێڕییه نێونه‌ته‌وه‌یه‌ی به‌رامبه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ئه‌نجامدرا، رێپێوانێكی سێ رۆژی رێكده‌خرێت.
چالاكیه سێ رۆژیه‌كه له لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی ژنانی كورد له فه‌ره‌نسا (تهژهكه-فه) و كۆمه‌ڵگای دیموكراتیكی كورد له فه‌ره‌نسا (جهدهكه-فه)وه رێكده‌خرێت. چالاكیه‌كه رۆژی 10ی شوبات له كاتژمێر 11:00 له به‌رده‌م وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری درانسی ده‌ستپێده‌كات.
رۆژی دووه‌م رێپێوانه‌كه له به‌رده‌م گۆڕه‌پانی دێنفێرت-رۆژێریۆ له 11ی شوبات كاتژمێر 11:00 به به‌شداری كوردان و دۆسته‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت.
رۆژی كۆتایی چالاكیهكهش 12ی شوبات له گۆڕه‌پانی ریپابلیكا له كاتژمێر 12:00دا ده‌ستپێده‌كات.
تهژهكه-فه و جهدهكه-فه پیلانگێڕی 15ی شوباتیان شه‌رمه‌زار كرد و به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له رێپێوانی سێ رۆژه‌ی "ئازادی بۆ رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و قه‌واره و كیان بۆ گه‌لی كورد" بانگه‌وازی به‌شدارییكردنیان ئاراسته‌ی كوردستانیان كرد.
هـ . ب